10 نه‌ریتێن رۆژانه مێشكى ژناڤ دبه‌ن
K24- هه‌ولێر:
شتێكی زانراوه كه مێشك به‌رپرسه له فرمانی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی له‌ش، له‌وانه هه‌ناسه‌دان، رێكخستنی رژانى هۆرمۆنه‌كان، ترپه‌كانی دڵ، جڵه‌وگرتن به‌سه‌ر ماسوولكه‌كان، بیركردنه‌وه، هه‌ست و سۆز و ئه‌ركه‌كانی دیكه‌ی له‌ش.
گومانی تێدا نییه، كه مێشك له هه‌موو ئه‌ندامانی دیكه‌ی له‌ش پێویستی به وزه‌یه، چونكه رۆژانه نزیكه‌ی 20%ی هه‌موو ئه‌و كالۆرییه به‌كارده‌بات كه ده‌چنه له‌شی مرۆڤه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ته‌مه‌ن، جۆر، كێشی له‌ش و هێزی مێشك له‌كاتی نووستن رۆڵێكی گه‌وره ده‌بینێت.
به‌گوێره‌ی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی “ده‌یلی هێلث پۆست”ی تایبه‌ت به بواری ته‌ندرووستی، 10 نه‌ریتی رۆژانه هه‌ن كه مرۆڤ ئه‌نجامی ده‌دات، له‌وانه‌یه ببنه هۆی له‌ناوبردنی مێشك و درووستكردنی كێشه له جێبه‌جێكردنى ئه‌ركه‌كه‌ی، ئه‌وانیش:
1- هه‌ستكردن به بێزاری
خۆت نه‌كه‌یته نێچیری بێزاری، كاتێك هیچ هاوڕێيه‌ك له ده‌وروبه‌ری خۆت نا‌بینیت، هه‌وڵده هاوڕێ و ناسیاوی نوێ درووست بكه‌یت، پێویسته به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندیدا بیت له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ره‌كه‌ت و چێژ له یادگارییه‌كانت وه‌رگره، ئه‌گه‌ر ئه‌م رێنماییه جێبه‌جێ نه‌كه‌یت، مێشكت به‌ئاسانی توشی له‌ناوچوون ده‌بێت.
2- نه‌خواردنی نانی به‌یانی:
خواردنی نانی به‌یانی گرنگترین ژه‌مه خۆراكی رۆژانه‌ی مرۆڤه، به‌بێ خواردنی ئه‌و ژه‌مه خۆراكه مێشك به ته‌ندرووستییه‌كی باشه‌وه كاری خۆی ناكات، ئه‌گه‌ر رۆژانه‌ش ئه‌وه دووباره بووه‌وه كه ژه‌مه خۆراكی به‌یانییان فه‌رامۆش بكه‌یت، ئه‌وا ئاستی سووتاندنی كالۆری له له‌شی مرۆڤ كه‌م ده‌بێته‌وه، به‌و هۆیه‌شه‌وه له‌شی مرۆڤ به‌شێك له ئه‌ركه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له‌ده‌ست ده‌دات. به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه ته‌ندرووستییه‌كان، كاتێك به‌ڕێكوپێكی نانی به‌یانیان بخۆیت، مێشكت به هه‌موو تواناكانییه‌وه كار ده‌كات.
3- به‌كارهێنانی مۆبایلی زیره‌ك:
توێژینه‌وه و بۆچوونه‌كان له‌مباره‌یه‌وه جیاوازن، به‌ڵام سه‌رجه‌م لێكۆڵینه‌وه و پرۆسه زانستییه‌كان له‌وه‌دا كۆكن كه رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی مرۆڤ بۆ شه‌پۆله‌كانی كاروموگناتیسی و ئاستێكی دیاریكراوی تیشكه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ، زیانی زۆری بۆ مێشك هه‌یه، بۆیه واباشه مۆبایلی زیره‌ك زۆر به‌كارنه‌هێنیت ته‌نیا له‌كاتی پێویست نه‌بێت و نابێت له‌كاتی نووستن له نزیك سه‌ری خۆت دایبنێیت. هه‌روه‌ك هه‌ندێك لێكۆڵینه‌وه‌ی ته‌ندرووستی جه‌خت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان تووشبوون به سه‌رئێشه و ده‌ركه‌وتنی هه‌ندێ جۆری شێرپه‌نجه له‌گه‌ڵ زۆری ئاستی به‌ركه‌وتنی تیشكه‌كان كردووه‌ته‌وه.
4- كاركردن له‌كاتی نه‌خۆشی:
ئه‌گه‌ر هه‌ستت به نه‌خۆشی كرد، له‌ماڵه‌وه بمێنه‌ره‌وه بۆئه‌وه‌ی پشوو بده‌یت و خواردنی باش بخۆ، هیچ زیان به‌كاره‌كه‌ت ناگات ئه‌گه‌ر ته‌نیا رۆژێك له كاره‌كه‌ت دوا بكه‌ویت و داوای پشوو بكه‌یت، كاتێك كه نه‌خۆش ده‌بیت، ده‌زگای دژه‌ته‌ن و به‌رگری له‌ش به هه‌موو توانایه‌ك رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كان ده‌بێته‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر بچیته سه‌ركار ئه‌وا كێشه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ت ئاڵۆزتر ده‌بێت و له‌شی مرۆڤ تووشی جۆرێك له هه‌ڵچوون و داته‌پین ده‌بێت و ده‌بێته ژینگه‌یه‌كی له‌بار بۆ تووش بوون به چه‌ند نه‌خۆشی دیكه‌ش، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر مێشك درووست ده‌كات.
5- زۆر خورادن:
هیچ گومانی تێدا نییه، به خواردنی زۆر كێشی له‌ش زیاد ده‌كات و ده‌ببێته هۆی قه‌ڵه‌وی، كه ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین كێشه بۆ مێشك ئه‌رك و فرمانه‌كه‌ی درووست ده‌كات، هه‌روه‌ك قه‌ڵه‌وی ده‌بێته هۆی لاوازی مێشك و تووشبوون به خه‌ڵه‌فان.
6- كه‌م ئاخاوتن:
به‌رده‌وامی له قسه‌كردن په‌یوه‌سته به چه‌ندین به‌ش و پێكهاته‌ی مێشك، كاتێك قسه ناكه‌یت و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه ناكه‌یت، وا هه‌ست مه‌كه كه ئه‌ركی ئه‌و به‌ش و پێكهاتانه‌ی میشك له راپه‌ڕاندنی فرمانه‌كانیان وه‌ستاون، بۆیه ئه‌گه‌ر له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام نه‌بیت له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر، تووشی داڕمان و دڵه‌ڕاوكێ ده‌بیت، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر مێشكت درووست ده‌كات.
7- كه‌م خه‌وی:
پێویسته بزانیت كه له‌كاتی نووستنیش مێشك هه‌ر به‌و شێوه‌یه كاری خۆی ده‌كات كه به‌ئاگای، له‌مه‌ش زیاتر له‌كاتی نووستن مێشك هه‌ندێك له فرمانی دیكه‌ش ئه‌نجام ده‌دات، ئه‌ویش هه‌ڵگرتنی زانیاری “ئه‌مباركردن” و خۆڕزگاركردن له ژه‌هره‌كان، بۆیه به‌باشی نووستن بۆ ته‌ندرووستی میشك زۆر گرنگه، ئه‌گه‌رنا له‌ڕووی بیركردنه‌وه و زانیاری تووشی كێشه‌ی گه‌وره ده‌بیت.
8- جگهرهكیشان:
جگه‌ره رێژه‌یه‌كی زۆری ئه‌و ژه‌هرانه‌ی تێدایه كه زیانیان بۆ مێشك هه‌یه، به‌تایبه‌ت په‌رده‌ی مووخهخانهكان. ئه‌و زیانانه‌ش زیاتر كاریگه‌رییان له‌سه‌ر هاوسه‌نگی وێناكردنی میشك هه‌یه، به‌ڵام دوای وازهێنان له‌جگه‌ره ئه‌و كیشانه‌ی به‌هۆی جگه‌ره‌وه تووشی مرۆڤ ده‌بن له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.
9- رێژه‌ی شه‌كر:
خواردنی رێژه‌یه‌كی زۆری شه‌كر زیانی بۆ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی له‌شی مرۆڤ هه‌یه، به‌تایبه‌ت كۆئه‌ندامی ده‌مار. توێژینه‌وه ههنووكهییهكانیش جه‌خت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی به‌هێز له‌نێوان خواردنی رێژه‌یه‌كی زۆری شه‌كر و نه‌خۆشی زهایمه‌ر ده‌كه‌نه‌وه.
10- پیسبوونی هه‌وا:
ئه‌وه‌ی مرۆڤ له‌ڕێگه‌ی كرداری هه‌ناسه‌دانه‌وه هه‌ڵده‌مژێت، ده‌گاته سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی له‌ش، له‌وانه‌ش مێشك. لێكۆڵینه‌وه سهردهمییهكانیش په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزیان له نێوان ژه‌هراویبوونی هه‌وا له‌گه‌ڵ تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی لاوازی مێشك و خه‌ڵه‌فان و زهایمه‌ر دۆزیوه‌ته‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی