شاهجوانا ئینگلتەرا ھندهک نھێنيێن خۆ ل عێراقێ ديار دكت
ZNA- ھەولێر
کاترینا ھۆدج شاجوانی وڵاتی ئینگلتەرا کە لە سوپای وڵاتەکەی لە عێراق خزمەتی کردووە دەڵێت , تووشی چەوساندنەوەیەکی زۆر دەبوومەوە .
ھۆدج دەڵێت , کاتێک مەدالیایەکەم وەک پاداشت لەبەرامبەر بەشداری کردنم لە ئەرکی سەربازی لە عێراق پێبەخشرا , ھەندێک لە سەربازەکان گاڵتەیان پێدەکردم و پێیان دەگووتم تەنھا لەبەر ئەوەی ئافرەتی ئەو مەدالیایەت پێبەخشراوە.
ھەروەھا ئاماژەی بەوەشدا , چەندین نامەی بێزارکەرم پێدەگەیشت کە زۆرینەیان ئیھانەیان دەکردم و چەند جارێکیش لە نێو چێشتخانەی سەربازگە ھێرشم دەکرایە سەر .
ھەروەھا ھۆدج دەڵێت , تا ئێستاش ھەندێک نامەم لە رێگەی ئەنتەرنێت پێدەگات کە خۆی لە دەستدرێژی سێکس دەبینێتەوە و زۆربەشیان لەلایەن سەربازانی ئینگلتەرا دەنێردرێت .
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی