نۆژدارێن ئەلمانی: پرخە پرخێ زوو چارەسەر بکن
رووداو-سلێمانی
کۆمەڵەی پزیشکانی سنگ و سییەکان لە ئەڵمانیا دەڵێن دەبێ بە زوویی چارەسەری ئەو پرخەی خەوە بکرێ کە ناوبەناو هەناسە دەوەستێنێ، چونکە رێگاخۆشدەکات بۆ چەندین نەخۆشی مەترسیداری دیکە، لەوانە؛ جەڵتەی دڵ و مێشک و سستبوونی دڵ.
پزیشکانی ئەڵمان دەڵێن هەناسە وەستانی شەوانە بەهۆی پرخەی خەو، جەستە لە ئۆکسجینی پیویست بێبەشدەکات، بۆیە ئەوانەی پرخەی خەویان هەیە، خەوێکی پشووپێدەریان نییە.
هەروەک ئەوانەی پرخەی خەویان هەیە، بە رۆژدا هەست بەماندوویی و لەشداهیزران دەکەن، ئەوەش مەترسی لەسەر توانای شۆفیری و بەڕێکردنی کارەکانی رۆژانەیان دەکات.
کۆنترۆڵکردنی پرخە و راوەستانی هەناسە لە رێگەی ئامێری فشاری ئەرێنی هەوا (CPAP) دەبێت کە لەکاتی نووستن لە لە دەم و لووت دەبەسترێ و رێگا بە راوەستانی هەناسە نادات.
هەندێکجاریش بۆ چارەسەرکردنی پرخە و راوەستانی هەناسە، پەنادەبرێ بۆ نەشتەرگەری، ئەویش ئەگەر گرفت لە لووت و قوڕگدا هەبن و هۆکاری راوەستانی هەناسە بن لەکاتی خەودا.
گۆڕینی شیوازی ژیانیش گرنگە، بۆ نموونە؛ وازهێنان لە جگەرەکێشان، مەی، دەرمانی خەوێنەر، هەروەک وا باشە لەسەر لا بخەون نەوەک لەسەر پشت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی