بەفرگرةك هاتة ديتن تەمەن دوو هەزار سالە
خەندان-
زاناکانی شوێنەوارناسی بەفرگرێکیان لەژێر زەویدا دۆزیوەتەوە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ چاخی بەردین و بەدیاریکراویش لە دوورگەیەک لە سکۆتلەندا دۆزراوەتەوە.
بەگوێرەی هەواڵی ماڵپەری روسیا تودەی، ئەو بەفرگرە تەمەنەکەی دەگەڕێتەوە بۆ دوو هەزار ساڵ پێش ئێستا، لەکاری گەڕان و لێکۆڵینەوەی ئەو زانایانەدا ئەو شوێنە ئاشکراکراوە کە لەژێر زەویدا مرۆڤی ئەوکاتە هەڵیانکۆڵیوەو وەک بەفرگرێک مامەڵەیان لەگەڵدا کردووە “دوای ئەوەی ئاگاداردەکرێنەوە”، چونکە رێژەی ساردییەکەی زۆر بووەو خواردن و خواردنەوەکانیان تێدا هەڵگرتووە، بۆ ئەوەی دووچاری خراپبوون نەبێت.
ئەو چاڵەی وەک بەفرگر بەکارهێنراوە بەقوڵایی شەش مەتر لەژێر زەویدا بووە، لەو کاتەی بەنیازبوون خانوویەک لە ناوچەی نیس لە دوورگەی لویس دروستبکەن، ئەو شوێنە ئاشکرا کراوە.
لەو شوێنەدا تەختەیان وەک هەوا گۆڕکێ بۆ بەکارهێناوەو تێیدا دروستیان کردووەو وەک بەفرگر بەکاریانهێناوە، زاناکان دەشڵێن زیاتر ماست و گۆشت و ژەمەخۆراکەکانیان لەو شوێنەدا هەڵگرتووە، چونکە پلەکانی گەرما تێیدا لەژێر سفری پلەی سەدییەوە بووە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی