کۆمەكا تشتا کو دڤێت ژێببهى ژ سیڤیێ خۆ
SNN:
ئەو بەڕێوەبەرانەی لە کۆمپانیاکان کارمەند وەردەگرن ھەرگیز کاتێکی ئەوەندە زۆریان نیە ھەموو وردەکاریەکانی سیڤی تاک بە تاکی ئەو کەسانە بخوێننەوە کە داواکارییان پێشکەش کردووە. بۆیە باشتر وایە بەجۆرێک سیڤیەکەت دابڕێژیت کە سەرنجی ئەو بەڕێوەبەرە ڕابکێشێت و خۆت لە ھەڵە دووبارەکان بەدوور بگریت.
ئەو شتانەی کە دەبێت لێی بەدووربیت لە سیڤی نووسیندا:
١. پێویست ناکات بنووسیت کە ئارەزووی ئەم کارە دەکەیت، چونکە تۆ داواکاریت پێشکەش کردووە بۆ کارەکە و دیارە کە ئارەزووی دەکەیت.
٢. ئەزموونێکی کار کە ھیچ پەیوەندییەکی بەو کار و شوێنەوە نەبێت کە داواکاریەکەی بۆ دەنێریت.
٣. ھەندێک ووردەکاری تایبەتی وەک بیردکەنەوەی ئاینی یان باری ھاوسەری مەنووسە.
٤. ناونیشانی تەواوی ماڵەکەت مەنووسە.
٥. زیاتر لە یەک ژمارە تەلەفۆن باش نیە.
٦. ئارەزوو خولیاکانت گرنگ نیە.
٧. ھەندێک درۆی زۆر گەورە کە دوورن لە ڕاستیەوە، وەک بردنەوەی خەڵاتێک یان کردنی کارێک کە نەتکردبێت.
٨. بە دوور بە لە زۆر نووسین و درێژەدان.
٩. بە دوور بە لە زۆر خاڵ نووسین.
١٠. بە دوور بە لە نووسینی ئەو کاتانەی تێیدا کارت نەکردووە، وەک مۆلەتی دایکایەتی.
١١. ھەندێک زانیاری کە تەمەنت گەورە دەردەخات، بۆ نموونە ئەگەر ناتەوێت زۆر کۆن دەربکەویت، دەتوانیت ساڵی دەرچوونی زانکۆت نەنووسیت.
١٢. ڕیفرێنسەکان، واتە ئەو کەسانەی کە وەک سەرچاوەیەک ئیمەیلەکانیان و ناویان دەنووسیت.
١٣. شێوازێکی جیاواز لە ڕێکخستنی سیڤیەکە لەڕووی خاڵ و فۆنت و قەبارەو ستایلەوە.
١٤. بەکارھێنانی راناوەکانی وەک من، خۆم، ئەو.
١٥. بەکارھێنانی زمانی ئێستا بۆ باسکردنی کارێک کە لە ڕابردوودا کردووتە.
١٦. ئیمەیلێکی نا ڕەسمی مەنووسە، وەک ئەوەی ناوێکی تێدابێت لە منداڵیدا داتنابێ، باشترە ئیمەیلەکە ناوێکی ڕەسمی بێت وەک ناوی خۆت و باوکت.
١٧. ھەندێک ووشە کە گرنگ نین، وەک نووسینی وشەی تەلەفۆن لە تەنیشت ژمارەی تەلەفۆنەکەتەوە.
١٨. ھەرگیز ژمارە و ئیمەیلی کارەکەی ئێستات مەنووسە، چونکە دڵنیابە بەڕێوەبەرەکەت تۆماری تەلەفۆنی کارەکەتی لەلایە.
١٩. زۆر دانانی وێنەو و خشتە، چونکە دەبێتە سەرلێشێوان.
٢٠. ناوی بەڕێوەبەرەکەی ئێستات مەنووسە.
٢١. ئەگەر ئەو شوێنەی ئێستا کاری لێدەکەیت سیستەمێکی تایبەتی خۆی ھەیە بۆ کارکردن وەک بەرنامەیەک یان سۆفتوێرێک کە لە شوێنی تر نیە، باشترە ناوەکەی نەنووسیت.
٢٢. ھەرگیز لینکی فەیسبووک یان ئینستاگرام دامەنێ، بەڵام لینکی لینکدئن ئاساییە دابنرێت، یان ھەر تۆڕێکی تر کە تایبەتە بە کار.
٢٣. ئەزموونی زیاتر لە ١٥ ساڵ مەنووسە، باشترە ئەزموونەکانت لە ساڵی ٢٠٠٠ کۆنتر نەبێت، ئەگەر بەوشێوەیەیە باشترە تەنھا ئاماژە بە ئەزموونی ١٥ ساڵ بکەیت.
٢٤. زانیاری دەربارەی مووچەکەت مەنووسە.
٢٥. ھەندێک فۆنتی کۆن بەکارمەھێنە، وەک Times New Roman، باشترە Arial بەکاربێت.
٢٦. فۆنتە خوارەکان بەکارمەھێنە ئەگەرچی شێوەکەشت بەلاوە جوان بێت.
٢٧. ھەندێک ووشەی زەق یان دەربڕینە نا فەرمییەکان بەکارمەھێنە.
٢٨. ئەو ھۆکارانە مەنووسە کە کارێک یان کۆمپانیایەکت بەجێ ھێشتووە بەھۆیەوە.
٢٩. نمرەکانی کاتی زانکۆت مەنووسە ئەگەرچی بەرزیش بن، تەنھا لە کاتێکدا دەتوانیت نمرە بنووسیت کە تازە زانکۆت تەواو کردبێت و نمرەکەت نایاب بێت.
٣٠. وێنەی خۆت دامەنێ، ھەرچەندە بۆ ھەندێک جار کێشە نیە ئەگەر وێنەش دابنرێت.
٣١. پێویست ناکات ڕوونکردنەوە بنووسیت بۆچی ئەم کارەت دەوێت.
٣٢. نابێت بۆچوونی خۆت بنووسیت لە سیڤیدا، بەتایبەت ئەگەر پیاھەڵدانی خۆت بێت.
٣٣. باشترە نەنووسیت کە چیت ئەنجامداوە، باشترە بنووسیت بە ئەنجامدانی کارێک بەرھەمێکی باشت ھەبووە بە ڕێژەیەکی لەو جۆرە.
٣٤. ئەگەر ھەندێک کارت کردووە بۆ ماوەیەکی زۆر کورت، مەینووسە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی