بۆ ئێكهمين جار نووترین وێنێ مەریخێ هاته بهلاڤكرن
خەندان-
دەزگای ئاژانسی ئەمەریکی “ناسا” رۆبۆتێکی رەوڕەوەیان بۆ سەر هەسارەی مەریخ ناردووەو نوێترین وێنەی ئەو هەسارە سوورەی لەگەڵ خۆیدا هێناوەتەوە.
ناسا سەرجەم وێنەکانی بڵاوکردووەتەوەو ژمارەیان 16 وێنەیە کە بەشێوەی پانۆراما چرکێندراون، رۆبۆتەکە ناوی “کیۆریۆسیتی مارس”ەو لەڕێگەی ئیدارەی فڕۆکەوانی و دەزگای ئاژانسی ناساوە بۆ سەر هەسارە سوورەکە نێردراوە، وەک باسی دەکەن وێنەکانی ئەو هەسارە سوورە زۆر ناوازەو سەرنجڕاکێشەو لە ناوچەی فیرا رۆبین ریدج چرکێندراون.
رۆبۆتی کیۆریۆسیتی مارس” لە ساڵی 2012 نێردراوەتە سەر مەریخ و ئەمساڵ 2018 وێنەکانی بڵاوکراونەتەوە.
ناسا ئاماژەی بەوەکردووە رەنگی شینیان هەڵبژاردووە بۆ ئەوەی بیکەنە سەر باکگراوەندی وێنەکان، بۆ ئەوەی رووکاری وێنەکان ئاسانتر و روونتر ببیندرێن، چونکە رووپۆشی مەریخ سەرتاپا رەنگی سوورە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی