حوزه‌یران 20, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

مفايێن قاوێ بۆ نەخۆشيا شێرپەنجێ

مفايێن قاوێ بۆ نەخۆشيا شێرپەنجێ
خەندان لایف-

قاوە یەکێکە لەو خواردنەوانەی کە لەھەموو جیھاندا ھەوادارێکی زۆری ھەیە و دەورون ھێور دەکاتەوە، لەھەمانکاتدا سوودی تەندروستی زۆرە، بەتایبەت بۆ نەخۆشیەکانی شێرپەنجە و دڵ.

بەگوێرەی توێژینەوە زانستیەکان کە لە گۆڤارێکی پزیشکی و پێگەی al-Arabiya بڵاوکراوەتەوە، ئەو کەسانەی بەشێوەیەکی رێکخراو قاوە دەخۆنەوە رۆژانە، رێژەی تووشبوونیان بە نەخۆشیەکانی شێرپەنجە بە رێژەی لە ٢٠% و نەخۆشیەکانی دڵ بەرێژەی ٢٤% کەمدەکاتەوە.

د.مەیا حاشیبی سەرۆکی ئەم توێژینەوە پزیشکیە دەڵێت “قاوە زیاتر لە ١٠٠٠ ماددەی کیمیایی دژە ئۆکسانی تێدایە”، ھەربۆیە قاوە سوود بەدڵ دەگەیەنێت و ڕێگر دەبێت لە گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان .

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەک ئەو کەسانەی کەم بەر تیشکی سەروو بنەوشەیی کەوتبوون و جگەرەیان نەدەکێشا، خواردنەوە کھولیەکانیان نەخواردبووەوە و چالاکی وەرزشیان ھەبوو، ھاوکات ڕۆژانە دوو بۆ سێ کوپ قاوەیان خواردبووەوە، خانە شێرپەنجەییەکانی جەستەیان لەگەشە وەستا بوو.

لەگەڵ ئەمانەشدا زیادەڕەوی کردن لەخواردنەوەی قاوە زیان بەتەندروستی دەگەیەنێت، ھۆکارێک دەبێت بۆ بەرزبونەوەی پەستانی خوێن، خێرابوونی لێدانی دڵ و تێکچوونی خەو.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi