بڤان رێيان خۆ ژ جيوبا زرگاربكه
ههولێر – ZNA
هەوکردنی جیوبەکان یەکێکە لە کێشە باوەکان کە زۆربەی کەسەکان بەدەستیەوە دەناڵێنن، هۆکارەکەشی بۆ کۆبوونەوەی ڤایرۆس و میکرۆب دەگەڕێتەوە لەناو جیوبەکاندا.
ئەو چارەسەر و ڕێگا سرووشتیانەی دەتوانیت لە ماڵەوە هەوکردنی جیوبەکانی پێچارەسەر بکەیت:-
پێویستە بۆئەم مەبەستە هەوڵبدەیت لەش بەشێوەیەکی شێدار بهێڵیتەوە، ڕۆژانە ٨ بۆ ١٠ پەرداخ ئاو پێویستە، بە مەرجێک ئاوەکە سارد نەبێت.
خواردنەوەی بڕێکی زۆر شلەمەنی وەکو ئاوی گەرم، شیر، چا، شۆربا، جگە لە خواردنەوەی قاوە چونکە لەش وشک دەکات.
پێویستە سەوزە و پاقلەمەنیەکان لە سیستمی نانخواردندا زیاد بکەیت، چونکە بەرگری لەش بەهێز دەکەن.
خواردنی بڕێکی زۆر لە سیر و پیاز و توور و بیبەر، دەبێتەهۆی کردنەدەرەوەی ژەهر و میکرۆبەکانی جەستە.
هەڵمژینی هەڵم، پێویستە ڕۆژانە یاخود شەوان پێش نوستن هەڵم بۆ جیوبەکانت بکەیت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی