زیانێن بکارئينانا ماکیاژى
خەندان لایف-
ماکیاژ یەکێکە لە ئامرازە پێویستیەکانی خانمان، بەتایبەت لەم سەردەمەی ئێستادا، بەڵام جگە لەوەی رووخسارێکی جوانت پێدەبەخشێت لەهەمانکاتدا کاریگەری سلبی هەیە بۆ پێست.
1-ماکیاژ دەبێتەهۆی داخستنی کونیلەکانی پێست و گیرانی، دواجار ئەمەش هۆکارێکە بۆ دەرکەوتنی زیپکە و پەڵە.
2-وشکبوونەوەی پێست یەکێکە لەو نیشانە دیارانەی کەبەهۆی بەکارهێنانی ماکیاژەوە دروست دەبێت و دەیقڵیشێنێت.
3-ماکیاژ هۆکارێکە بۆ چرچبوونی پێست پێش قۆناغی پیربوون، هاوکات لەناوبردنی گەشە و بریقەی پێست.
4-بەکارهێنانی ماکیاژی خراپ و ناتەندروست، دەبێتەهۆی حەساسیەت و هەوکردن، هەربۆیە دەبێت زۆر بە ئاگابیت.
5-بەکارهێنانی ئەو ماکیاژانەی پێکهاتەی زەیتی زۆری تێدایە، چونکە کاریگەری سلبی هەیە و سەرنجڕاکێشی و جوانی پێست لەناودەبات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی