مفايێن خوارنا رۆژانه يا زه‌یتوونێ
وشه:
یه‌كێك له به‌سوودترین جۆری خۆراك بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ زه‌یتوونه، چونكه ده‌وڵه‌مه‌نده به چه‌ندان ڤیتامین و ماده‌ی خۆراك كه له نه‌خۆشی ده‌تپارێزن.
به‌پێی هه‌واڵیك كه له ماڵپه‌ڕی “organicfacts” دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی خواردنی زه‌یتوون ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كی ڕۆژانه و ده‌ڵێت، زه‌یتون یه‌كێكه له ژه‌مه به‌سووده‌كان بۆ ته‌ندروستی جه‌سته، چونكه ڕێژه‌یه‌كی كه‌م كاربۆهیدرات له‌خۆ ده‌گرێت، هه‌روه‌ها هه‌موو جۆره‌كانی زه‌یتوون له نه‌خۆشی جۆراوجۆر ده‌تپارێزن و یارمه‌تیت ده‌دات له كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشت و دابه‌زاندنی ڕیژه‌ی چه‌وری جه‌سته‌ت.
ئه‌وه‌ی زۆر تایبه‌ته له‌باره‌ی زه‌یتوونه‌وه پێكهاته‌كه‌یه‌تی، ده‌وڵه‌مه‌نده به چه‌ورییه سوودبه‌خشه‌كان، %80ی زه‌یتون پێكهاتووه له فۆلیك ئه‌سید و دژه ئه‌كسیده‌كان، ئه‌مه‌یش دژه هه‌وكردنن، هه‌روه‌ها ماده‌ی كاربۆهیدراتی كه‌مه ئه‌مه‌یش زۆر ته‌ندروسته بۆ جه‌سته و خواردی به‌شێوه‌یه‌كی رۆژانه، هه‌روه‌ها لێره‌دا باس له چه‌ند سوودێكی سه‌ره‌كیی خواردنی زه‌یتوون ده‌كه‌ین:
یه‌كه‌م/ ته‌ندروستی دڵ ده‌پارێزێت: زه‌یتوون یه‌كێكه له خۆراكه به‌سووده‌كان بۆ هێشتنه‌وه‌ی دڵ به ته‌ندروستی و پاراستنی له نه‌خۆشی و جه‌ڵته‌ی دڵ، چونكه زه‌یتوون سووڕی خوێن چالاك ده‌كات و ناهێڵێت كۆلسترۆڵ له‌ناو لووله‌كانی خوێندا كه‌ڵه‌كه بێت و دڵ تووشی نه‌خۆشی بكات.
دووه‌م/ پاراستنی جه‌سته له نه‌خۆشی شێرپه‌نجه: به‌هۆی ئه‌وه‌ی زه‌یتوون خۆراكێكی ده‌وڵه‌مه‌نده به دژه ئۆكسانه‌كان و فۆلیك ئه‌سید، كه هاوكار ده‌بن له به‌هێزكردنی كۆئه‌ندامی به‌رگری جه‌سته و له‌ناوبردنی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان و پاراستنی جه‌سته له نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌یی.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی