گرەنتيا سپیبوونا ددانان ب ماوێ کێمتر ژ دوو خۆلەکان
وشه
زەرد بوونی ددانەکان یان تێکچوونیان بەهۆی خواردنەوەی چای رەش یان خواردنی شەکر و شیرنەمەنی روودەدات.
زەردبوونی ددانەکان شێوەیەکی ناشرین بە پێکەنینەکانمان دەبەخشێت و زۆری جگەرە کێشان ددانەکان زەردداکات و دواتر دەیانپوکێنێتەوە، بەڵام ئەو کێشەیە چارەسەری هەیە و پێویست ناکات بچی بۆلای پزیشک و بۆددان سپی کردنەوە و کۆمەلێک پارە سەرف بکەی وخۆت توشی ماددە کیمیاییەزیان بەخشەکان بکەی.
ئەو پێکهاتانەی لە خوارەوە باسیان لێ دەکەین باشترین پێکهاتەن و کاتێکی کەم و پارەیەکی کەمی تێدەچێت کە بەو شێوەیەی خوارەوەن.
– زەیتی گوێزی هیندی، وەک ناسراوە ئەم زەیتە باشترین پێکهاتەیە کە مرۆڤ بەکاری دەهێنیت بۆ تەندروستی گشتی و هەروەها کاریگەری زۆرباشی هەیە بۆ سپی بوونەوەی ددانەکان وتەندروستی ناودەم، ئەم زەیتە ددانەکان سپی دەکاتەوە بەماوەی کەمترلە دووخولەک.
– پێکهاتە سەرەکییەکان کە پێویستە بۆ سپی کردنەوەی ددانەکانت، بریتیەلە زەیتی گوێزی هیندی و سۆدەی نان.
چۆنیەتی بەکارهێنان و گرتنەوەی تێکەڵەکە: زەیتی گوێزی هیندی و سۆدەی نانەکە بەجوانی تێکەڵ بکە و دواتر فڵچەیەکی ددان بهێنە و پێکهاتەکانی بخەسەر و ددانەکانتی بۆماوەی دووخولەک پێ بشۆرە، دواتر خۆت کاریگەریەکانی ئەم پێکهاتە سەرسورهێنەرە ببینە.
وشە/رۆزی عەبدولڕەحمان
سەرچاوە/ getholistichealth
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی