حوزه‌یران 18, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

سەدان زارۆكێن پەنابەر ل سوید بێهۆش دبن

سەدان زارۆكێن پەنابەر ل سوید بێهۆش دبن

رووداو-سلێمانی
بێهۆشبوونی سەدان منداڵی خێزانە پەنابەرەکان لە سوید دوای بڕیاری ناردنەوەیان بۆ وڵاتانی خۆیان، پزیشک و توێژەرانی تووشی شۆک کردووە.

رۆژنامەی (نیویۆرکەر)ی ئەمریکایی ئاماژە بە دیاردەیەکی سەیر دەکات لە سوید، کە تاکو ئێستا پزیشک و توێژەران لێکدانەوەیەکی زانستی نابیننەوە بۆ روونکردنەوەی، ئەویش بێهۆشبونی سەدان منداڵ و نەوجەوان (15-8 ساڵان)ی پەنابەرە دوای ئەوەی بڕیاردەدرێ خێزانەکانیان لە سویدەوە رەوانەی وڵاتی خۆیان بکرێنەوە.

لە ساڵی 2014 ەوە لە سوید تێبینی ئەو حاڵەتە کراوە و بە کۆنیشانەی دەستبەرداربوون “Resignation syndrome” نێودەبرێ. توێژەر و پسپۆران تاکو ئێستا نازانن حاڵەتەکە چۆن روودەدات و بۆچی تایبەتە بە پەنابەران و بە تایبەتیش لە سوید روودەدات؟

جۆرناڵی زانستی “Frontiers in Behavioral Neuroscience” مانگی کانوونی دووەمی رابردوو توێژینەوەیەکی بڵاوکردەوە لەبارەی ئەو دیاردە نوێیە. تێیدا ئەوە روونکرابووەوە کە تووشبوو سەرەتا توانای جووڵە لەدەستدەدات، پاشان لە خواردن و خواردنەوە دوردەکەوێتەوە و پەیوەندی لەگەڵ دەررەوەی خۆی بەرەو لاوازیی بەردەوام دەڕوات.

پزیشکان دەڵێن ئەوانەی تووشی حاڵەتەکە دێن، بەخێرایی کێشی جەستەیان لەدەستدەدەن، بۆیە دەبێ بەرێگەی دەستکرد خۆراک بە جەستەیان بدرێ تاکو گیان لەدەستنەدەن. ئەگەر چارەسەری پزیشکی بۆ کەسی تووشبوو نەکرێ، گیان لەدەستدەدات.

منداڵ و نەوجەوانە تووشبووەکان بە زۆری لە چەند وڵاتێکی دیاریکراوەوە هاتوون، وەکوو؛ کۆسۆڤۆ، سربیا، ئازەربایجان، کازاخستان، کرکیگستان و روسیا.

لێکدانەوەی سەرەتایی بۆ حاڵەتەکە ئەوەیە کەسەکە لە وڵاتی خۆی ئەزموونی سەخت و نەخوازراوی هەبوون و دوای گەیشتنە سوی هەستی بە پارێزراوی کردووە لەو  مەترسییانە، بۆیە فیزیۆلۆجیای جەستەیان لەگەڵ بارە نوێیەکە راهاتووە و نایەوێ بگەڕێتەوە بۆ ئەزموونە سەختەکانی جاران.

رۆژنامە ئەمریکاییەکە ئاماژەی بە ئەزموونی یەکێک لە خێزانە رووسییەکان کردووە لە سوید کە منداڵێکیان لە ساڵی 2014 تووشی حاڵەتەکە بووە، دوای ئەوەی دەسەڵاتدارانی سوێد بە نامەیەک خێزانەکەیان ئاگادارکردووەتەوە کە داخوازی پەنابەرییەکەیان رەتکراوەتەوە.

باوکی منداڵەکە دەڵێ “هەمیشە بێهێز و لەشداهێزراو بوو، ئارەزووی گۆشەگیری دەکرد و چیدیکە بە زمانی رووسی قسەی لەگەڵ کەس نەدەکرد”. منداڵەکە بە ماڵباتەکەی گوتووە کە ئارەزووی نووستن دەکaت و هەستدەکات شتێک فشار لە سەری دەکات، گوتووشیەتی هەستدەکات لەشی شلە و پەلەکانی ئێجگار لاواز و فشەڵن و هەمیشە ئارەزوومەندە چاوی بنوقێنێت.

توێژەرەکان گوتوویانە حاڵەتەکە چارەسەرێکی تایبەتی نییە و تەنیا بە پێدانی مافی پەنابەری دەتواندرێ چارەسەری تووشبووان بکرێ. کەسی تووشبوو زۆرتر لە ساڵێکی دەوێ تاکو چاکدەبێتەوە. تووشبووەکان گوتوویانە تووشی هەلوەسەی بینایی بوون و وا هەستدەکەن هەر جووڵەیەک بکەن، مەترسی لەسەر ژیانیان دروستدەکات، بۆیە نەیانوێراوە هیچ جووڵەیەک بکەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi