پزیشكهكێ کورد ئێکەم توێژینهوهيا زانستی ل کۆنفرانسێ دوبەی دێرما پێشکێشکر
رووداو- هەولێر
پزیشکێكی پسپۆڕی پێست لە سلێمانی بۆ یەکەمجار وەک توێژەرێكی کورد بەشداری لە کۆنفڕانسی دوبەی دێرما کرد و توێژینەوەیەکی زانستی لە کۆنفرانسەکەدا پێشکەش کرد.
د. هێمن ئەحمەد زەمان، پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست رایدەگەیێنێت ئەو وەک توێژەرێكی کورد بەشداری لە کۆنفرانسی دوبەی دێرما کرد و دەڵێت توێژینەوەکەی لەنێو سەدان توێژینەوەی دیکەی توێژەرانی جیهان لەلایەن لیژنەی زانستی کۆنفرانسەکە هەڵبژێردراوە تاکو لە کۆنفرانسەکەدا پێشكەش بکرێت.
د. هێمن ئەحمەد زەمان ئاشکرایدەکات ئەوە یەکەمجارە توێژینەوەیەکی کوردی لەو کۆنفرانسە پێشكەش بکرێت و لەبارەی بابەتی توێژینەوەکەیەوە ئەو دەڵێت باسی لە بەکارهێنانی ئامێری دێرمۆسکۆپ کردووە لە دەستنیشانکردنی نەخۆشی گەڕی، وەک پزیشكە کوردەکە باسیدەکات تاکو ئێستا ئامێری دێرمۆ سکۆپ تەنیا بۆ دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی پێست بەکاردێت، بەڵآم ئەو هەوڵیداوە لەرێگەی توێژینەوەکەیەوە بەکارهێنانی ئامێری دێرمۆسکۆپ بکاتە رێگەیەکی دەستنیشانکردنی نەخۆشی گەڕی، کە زۆر بە خێرایی لەنێو تووشبووانی نەخۆشییەکە بۆ کەسێكی ساخ دەگوازرێتەوە.
دوبەی دێرما کۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی پزیشكانی پێستە و لە ساڵی 2000ەوە ماوەی 17 ساڵە کە ساڵانە بە بەشداری چەندین پزیشكی پسپۆڕ ئەنجامدەدرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی