حوزه‌یران 17, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

هاوژین ل لەندەنە

هاوژین ل لەندەنە

رووداو- هەولێر
فیلمێكی كوردی بەناوی هاوژین لە بەریتانیا بەرهەم دێت كە باس لە كێشەی كۆچبەران لەو وڵاتە دەكات و چەند ئەكتەرێكی بەریتانی و كورد بەشداریی تێدا دەكەن.

سۆران سۆرانی، دەرهێنەر و نووسەری سیناریۆی فیلمەكە باسی ناوەڕۆكی فیلمەكەی كرد و بە (رووداو)ی گوت “فیلمەكە باسی رەوشی كۆچبەران دەكات لە وڵاتانی رۆژئاوا كە ناتوانن دەستبەرداری نەریتەكانی خۆیان ببن و بەپێی یاساكانی ئەو وڵاتانە مامەڵە بكەن”.

فیلمەكە لە نواندنی رزگار كەریم و قەشەنگ عەبدوڵڵا و ئەحمەد تاهیر و نیكۆڵ ڕیس و چەندین ئەكتەری دیكەی كورد و بەریتانییە، ئێستا كاری وێنەگرتن تەواو بووە و مۆنتاژ دەكرێ‌.

ئەمە چوارەمین فیلمی سۆرانە كە ئێستا لە هۆڵەندا نیشتەجێیە و لە بەریتانیا هونەری سینەما دەخوێنێ. 

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi