فەیسبووک و ئینستاگرام و واتسئاپ دێ پێكڤه ئێنه گرێدان
رووداو – هەولێر
کۆمپانیای فەیسبووک پلانی هەیە ئەپلیکەیشنەکانی تایبەت بە نامەناردن بە یەکدییەوە ببەستێتەوە.
فەیسبووک رایگەیاند، هەر سێ ئەپلیکەشنی فەیسبووک، ئینستاگرام و واتسئاپ کە خۆی خاوەندارێتییان دەکات، بە یەکدییەوە دەبەستێتەوە.
لە ئەگەری جێبەجێکردنی ئەم پلانە، بەکارهێنەرانی هەریەک لەم ئەپلیکەیشنانە دەتوانن نامە بۆ بەکارهێنەرانی هەر سێ ئەپلیکەیشنەکە بنێرن. بۆ نموونە، دەکرێت لە رێگەی مەسنجەری فەیسبووکەوە نامە بنێردرێت بۆ هاوڕێیەک کە بەکارهێنەری مەسنجەر نییە، بەڵام واتسئاپ یان ئینستاگرامی هەیە.
هەرچەندە کۆمپانیای فەیسبووک خاوەنی هەر سێ ئەپلیکەیشنەکەیە، بەڵام لەبەرئەوەی ئەپلیکەیشنەکان ناوەندی جیاوازیان هەیە، بۆیە بەکارهێنەرانیان ناتوان پەیوەندی بە یەکدییەوە بکەن.
پڕۆژەکە لەلایەن مارک زووکەربێرگ، دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری فەیسبووکەوە بەڕێوەدەبرێت.
فەیسبووک ئاماژەی بەوەداوە کە پڕۆژەکە لە قۆناخی سەرەتاییدایە و رێگەیەکی دووری لەپێشە تاوەکو تەواو دەبێت و چاوەڕواندەکرێت تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ پڕۆژەکە کۆتایی بێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی