ده‌ستێ سێیێ بۆ مرۆڤى هاته دروستكرن
وشه:
له نوێترین داهێناندا زانایان ده‌ستێكی ڕۆبۆتیان دروست كردووه كه وه‌ك سێیه‌م ده‌ست كارده‌كات و له‌گه‌ڵ ئاماژه كردنی كه‌سه‌كه ده‌جووڵێته‌وه، بۆیه زانایان ده‌ڵێن، سێیه‌م ده‌ستی مرۆڤمان دروست كرد.
هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی “dailymail” دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین داهێنه‌كانی رۆبۆتی ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، به‌گوێره‌ی گوته‌كانی توێژه‌ران و زاناكان و ئه‌ندازیاره میكانیكییه‌كانی ئه‌م رۆبۆته كه ده‌ڵێن، “ئه‌م رۆبۆته ده‌ستییه تایبه‌ت به هاوكاریكردن بۆ بواری خواردن و تاقیكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر كراوه و سه‌ركه‌وتووه له تاقیكردنه‌وه‌كان وه‌ك ده‌ستی سێیه‌م بۆ مرۆڤ”.
ئه‌وه‌یش ڕوونكراوه‌ته‌وه كه ئه‌م ده‌سته رۆبۆتییه ناونراوه “Arm A Dine” و له ناوه‌ڕاستی سك ده‌به‌سترێت و له‌ڕێگه‌ی كه‌سی به‌كارهێنه‌ره‌وه كۆنترۆڵ ده‌كرێت و ئاماژه‌ی ده‌ده‌یتێ بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كه‌ی، هه‌روه‌ها ئه‌م رۆبۆته ده‌ستییه ئاراسته كراوه بۆ جووڵه كردن بۆ سه‌ره‌وه و خواره‌وه و راست و چه‌پ.
ئه‌م رۆبۆته ده‌ستییه له‌لایه‌ن تاقیگه‌ی “Exertion Games Lab” دروستكراوه له زانكۆی “RMIT” له ئوستورالیا و په‌یمانگای هیندستان بۆ ته‌كنه‌لۆجیا و زانست و هه‌ر له‌وێش له‌لایه‌ن دوو قوتابی تاقیكراوه‌ته‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی