2018 گه‌رمترین سالا دنیایێ يه
وشه:
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان كه له ماڵپه‌ڕه جیا جیاكانی دنیادا بڵاو كراونه‌ته‌وه ئه‌وه سه‌لمێنراوه كه به‌شێوازێكی به‌رده‌وام و رۆژانه دنیا له گه‌رمبوون دایه و ساڵی 2018 به چواره‌م گه‌رمترین ساڵ داده‌نرێت له ژماره‌ی پێوانه‌یی دنیادا.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی “dailymail” دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێرین ئاماری كه‌ش ناسی دنیا ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، ئامارێكی ده‌زگای “UN” ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه كه گه‌رمترین ساڵه‌كانی دنیا له 22 ساڵی پێشووبوون و ساڵی 2018یش به چواره‌م گه‌رمترین ساڵ داده‌نرێت كه ئه‌مه‌یش نیگه‌رانی بۆ دنیا دروست كردووه.
ماڵپه‌ڕه‌كه وێنه‌ی نه‌خشه‌یه‌كی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه تێیدا ئه‌و شوێنانه دیاری ده‌كات كه به‌شێوازێكی زۆر گه‌رم بوون و ئاستی گه‌رمی زیادی كردووه تێیاندا، ئامارهكهیش له مانگی كانوونی دووه‌مه‌وه تا مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی 2018 ئه‌نجام دراوه و ئاسته‌كانی گه‌رمی له شوێنه جیاوازه‌كان ده‌رده‌خات.
زانایانی كه‌ش ناسی دنیا هۆكاری ئه‌مه ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ ئه‌و “هه‌موو كارگه و شوێنه پیشه‌سازیانه و دوكه‌ڵی ئۆتۆمبێل و ئامێره میكانیكییه‌كانی تر كه دووكه‌ڵ دروست ده‌كه‌ن” و گوتویانه، “ئه‌گه‌ر ئه‌مه به‌رده‌وامبێت تا ساڵی 2100 ئه‌وا ڕێژه‌ی پله‌ی گه‌رمی تا 3.5 پله‌ی سلیزی زیاد ده‌كات”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی