ئه‌پل كێشه‌یه‌كا مه‌زنا ئایفۆنێ ئاشكه‌راكر
وشه:
بڕیاره له‌م مانگه كۆمپانیای ئه‌پڵی ئه‌مه‌ریكی ڤێرژنێكی نوێی مۆبایلی زیره‌كی ئایفۆن بخاته بازاڕه‌وه، به‌ڵام میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا هۆشداری ده‌ده‌ن، كه ئه‌و مۆبایله نوێیه‌ی ئایفۆن كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه و شاشه‌ی سه‌ره‌كی زوو زوو جام ده‌كات و به‌كارهێنه‌رانی بێزار ده‌كات.
هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌پڵ مۆبایله نوێكه‌ی ده‌خاته بازاڕه‌وه، كۆمپانیاكه ڕای گه‌یاند، كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی له ئایفۆنه نوێكه هه‌یه و به‌سه‌ریان دا تێپه‌ڕیوه، ئه‌ویش له‌كاتی كردنه‌وه‌ی پاسۆردی مۆبایله‌كه و چوون بۆ شاشه‌ی سه‌ره‌كی، زۆر جار مۆبایله جام ده‌كات، ته‌نیا ڕێژه‌یه‌كی كه‌می ئایفۆنه به‌رهه‌مهاتووه‌كان ئه‌و كێشه‌یان هه‌یه.
ئاماژه‌ی داوه، مۆبایه‌كان له مانگی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2017 تا ئادار/مارسی 2018 دروستكراون و به‌رهه‌مهێنراون، له هه‌ریه‌ك له وڵاتانی چین و هۆنگ كۆنگ و هیند و ژاپۆن و ماكاو و نیوزله‌ندا و ئه‌مه‌ریكا پارچه‌كانی كۆكراونه‌ته‌وه و ئاماده‌كراون.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئایفۆنه‌كه و یان ئایفۆنه‌كانی هه‌شت پله‌س و ئایفۆن ئێكس كه هه‌مان كێشه‌یان هه‌یه، ده‌توانن له پێگه‌ی فه‌رمی ئه‌پڵ كۆدی تایبه‌ت به مۆبایله‌كه بنووسن و كۆمپانیاكه وه‌ڵامتان ده‌داته‌وه، كه ئایفۆنه‌كه‌تان ئه‌و كێشه‌یه‌ی هه‌یه، یان نا، ئه‌مه‌یش هه‌وادارانی نیگه‌ران كردووه و ده‌لێن ئایفۆن هه‌شت پله‌س و ئایفۆن ئێكس ماوه‌یه‌كی زۆره له بازاڕه و به‌كاری ده‌به‌ن، به‌ڵام ئێسته ئه‌پڵ كێشه‌كه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه، مه‌ترسی هه‌یه له‌سه‌ر ئایفۆنه نوێكه‌یش هه‌مان كێشه به فره‌وانی بوونی هه‌بێ.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی