دهمژمێرا زیرەك بۆ نابینایان
باسنيوز:
دۆت كۆمپانیایەكی بەرهەمهێنەری ئامێری ئەلیكترۆنییه و كاتژمێرێكی زیرەكی تایبەت به نابینایانی پەرە پێ داوە، بەهۆیەوه لەلایەن نابینایانەوه به ڕێگای دەست لێدان له خاڵه بەرز و دیارەكانی سەر كاتژمێره هۆشمەندەكه هەست به كات بكرێت.
كاتژمێری Dotی هۆشمەند پشت دەبەستێت به ڕێگای بریلی ئاسایی، لەگەڵ بوونی ڕووكارێك كه خاوەنی ژمارەیەك خاڵی دیاره، كه بۆ مەبەستی هەست پێكردن و گه یاندنی پەیام و رێنماییەكانی ئەو كەسەی لەدەستی دەكات بەكار دێت.
ئەم كاتژمێره زیرەكه نرخەكەی دەگاته نزیكەی 320 دۆلار و ته كنیكێكی ناوازه و جیاوازی تێدا به كارهاتووه ، كاری ئەم تەكنیكانەش پشت دەبەستن به هەستەوەری دەست لێدان و بەركەوتن بەهۆی ئامێرێك كه به كاردێت بۆ نماییشكردنی سیستمی بریل و ئەویش پێكدێت له زنجیرەیەك خاڵ كه دەگاته 40 پیت و ئاڵوگۆڕ له نێوانیاندا ئاسان و سادەیه.
بۆ بەكارهێنانی كاتژمێرەكه به شێوەیەكی كرداری، پێویسته كاتژمێره كه بە بلۆتۆز لەگەڵ ئامێرێكی مۆبایلی هۆشمەند پەیوەست بكرێت، بەمەش دەتوانرێت بەشێوەیەكی زۆر كاریگەر كۆنترۆڵی كاتژمێرەكه بكرێت بۆ مەبەستی دەرخستنی وشەكان بەخێراییەكی زۆر.
ئەم كاتژمێره خاوەن پاترییەكی بەهێزه و بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ له كاركردنی به ردەوام خۆ ڕادەگرێ
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی