حوزه‌یران 20, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

فراكسیۆنا پارتی: كارێ ل پێشيا مه‌ ئاڤەدانكرنا شنگال و قەرەبووكرنا ئَێزدیايە

فراكسیۆنا پارتی: كارێ ل پێشيا مه‌ ئاڤەدانكرنا شنگال و قەرەبووكرنا ئَێزدیايە

وشه‌:
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت كە ئەوان داوایان كردووە كە بەغدا قەرەبووی ئێزیدییەكان بكاتەوە، دووپاتی كردەوە كە كاری لەپێشینەیان ئەوەیە شنگال ئاوەدان بكرێتەوە و قوربانیانی ئێزیدی ئیمتیازاتیان هەبێت.

ئەمڕۆ شەموو 3ی ئاب، ڤیان سەبری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە “وشە”ی ڕاگەیاند، فراكسیۆنی پارتی لە بەغدا لە بارەی دۆخ و گوزەرانی ئێزیدییەكان كە لە ڕابردوو بەسەریان هاتووە و سەر و ماڵیان وێران بووە و زیانی زۆریان كردووە، داوامان كردووە قەربوو بكرێنەوە و خزمەت بكرێن.

زیاتر گوتی، داوامان كردووە لە بەرانبەر ئەو مەرگەسات و نەهامەتییانەی كە بەسەر ئێزیدییەكاندا هاتووە كە لە لایەن چەكدارانی داعش و ماڵیان وێران كراوە، قەرەبووی مایەكی بكرێنەوە و خزمەت بكرێن و دووبارە ژیانی ئاساییان بۆ بگێردرێتەوە.

سەبری روونی كردەوە، داوامان كردووە كە پێوەندی لە نێوان هەردوو حكوومەتی هەرێمی كوردستان و عێراق هەبێت بۆ ئەوەی دۆخی ئێزیدییەكان ئاسایی بكرێتەوە و وەك ڕابردوو پێش كارەساتەكە تا بتوانن ژیان دەست پێ بكەنەوە لە ناوچەكانی خۆیان، لە داهاتوو دەمانەوێت ئەوە جێبەجێ بكرێت.

لای خۆیەوە ناسر یووسف ئەندامێكی فراكسیۆنی پارتی لە بەغدا بە “وشە”ی ڕاگەیاند، كاری لە پێشینەی ئێمە ئەوەیە كە لە داهاتوو دەمانەوێت شنگال و ناوچەكە ئاوەدان بكرێتەوە و خزمەت بكرێت و خزمەتگوزارییەكانی كارا بكرێنەوە و قوربانیانی ئێزیدی تۆمار بكرێن ئیمتیازاتیان هەبێت.

شایەنی باسە لە 3ی ئابی ساڵی 2014 چەكدارانی داعش هێرشیان كردە سەر شنگال و دەوروبەری و داگیریان كرد و هەزاران كەسیان لە گەنج و پیر و ژنی ناوچەكە جینۆساید كرد و دەستدرێژیان كردە سەریان، ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان بە كۆی دەنگ بڕیاری دا 3ی ئاب وەك رۆژی مەرگەساتی ئێزیدییەكان بناسێندرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi