قاسم دربۆ: پەکەکە هێز و چەکى ژ رۆژئاڤا ڤهدگوهێزته شنگالێ
باسنیوز:
فهرماندهیەکی هێزی پێشمهرگه له شنگال ئاشکرای کرد، پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، هێز و چەک لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە بۆ شنگال دەگوازێتەوە و نەیشاردەوە کە بەغدا لەگەڵ خەڵکی شنگال ”ڕاستگۆ نییە“.
پێنج ساڵ بەسەر داگیرکردنی شنگال لەلایەن تیرۆریستانی داعشدا تێپەڕ دەبێت و هێشتا زۆرینەی خەڵکی شارەکە بەهۆی بوونی چەکدارانی پەکەکە، لە ئاوارەییدا دەژین.
قاسم دهڕبۆ، فهرماندهی هێزی پێشمهرگه له شنگال بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، دۆخی شنگال خراپە، ئیدارهی شارهكه لهوێ نییە، ئهمن و ئاسایش بەرقەرار نییە.
ڕوونیشی کردەوە کە لە دوای کارەساتەکە، ”ئێزدییەکان پەرش و بڵاو بوون“، بەشێکیان چوون بۆ ئەورووپا، بەشێکیان لە چیای شنگال و بەشێکیشیان لە کەمپەکانن.
ئەوەشی نەشاردەوە کە نە حکوومەتی عێراق بە تەواوی لە شنگالە، نە پەکەکەش دەتوانێت بە تەواوی ژیان بۆ شارەکە بگەڕێنێتەوە.
قاسم دەڕبۆ هۆشداری دا لەبارەی ئەگەری هێرشکردنە سەر شنگال و ڕای گەیاند: ”چهند رۆژێك پێش ئێستا داعش له كارگهی چیمهنتۆ هێرشیان كردووه، بەم حاڵەوە چۆن بەرگری دەکرێت؟ كێ لەم دۆخە بهرپرسه؟“.
ئاماژەشی بەوە کرد کە لە شنگال نە ئاو هەیە و نە کارەبا و تەنانەت ”ژیانیش نییە“، بۆیە پرسیاری کرد، بەم حاڵەوە خەڵکی چۆن بۆ شارەکەیان بگەڕێنەوە؟
لەبارەی مامەڵەی بەغدا، فەرماندە کوردە ئێزدییەکەی پێشمەرگە ئاشکرای کرد کە ”بەغدا لەگەڵ شنگال ڕاست ناکات، تەنیا حکوومەتی هەرێمی کوردستان خەمخۆری شنگالە، بەغدا هەرچی دز و تاڵانچییە بەناوی بەرگریکردن لە شنگال، هێناویەتییە سنوورەکە“.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە پەکەکە لە سووریاوە چەک و هێزی زیاتر بۆ شنگال دەنێرێت، بەغداش مووچەی ٣ هەزار کەس لەو هێزانەی پەکەکە لەگەڵ نەوت و ئازووخە دەنێرێت.
لە ٣ی ٨ی ٢٠١٤، ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش، پەلاماری شنگالی دا و هەزاران کوردی ئێزدی شەهید کرد و هەزاران کچی کوردی ئێزدیشی ڕفاند. هاوکات لەگەڵ هێرشەکەی داعش، ژمارەیەک چەکداری پەکەکە بە بیانووی پاراستنی خەڵکی شنگال، هاتنە ناوچەکە و تاوەکوو ئێستاش دەستیان بەسەر ناوچەکەدا گرتووە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی