حوزه‌یران 20, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

حوسێن قائیدی:چارەنڤيسێ 2هەزار و 908 کوردێن ئێزدی يێ ديار نينه‌

حوسێن قائیدی:چارەنڤيسێ 2هەزار و 908 کوردێن ئێزدی يێ ديار نينه‌

باسنيوز:
بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕزگاکردنی ڕفێندراوانی ئێزدی ئاشکرای دەکات، تاکوو ئێستا سێ هەزار و ٥٠٩ کەس لەدەست تیرۆریستانی داعش ڕزگاریان بوو کە لەو ڕێژەیە یەک هەزار و ١٩٢ کەسیان لە ڕەگەزی مێ و ٣٣٧ کەسیشیان لە ڕەگەزی نێر بوون، هاوکات یەک هەزار و ٣٣ کەسیان منداڵی کچ و ٩٤٧ کەس لە منداڵەکانیش لە ڕەگەزی نێر بوون.

حوسێن قائیدی، لەمبارەوە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “هێشتا چارەنووسی دوو هەزار و ٩٠٨ کەس لە کوردانی ئێزدی شنگال لە دەستی چەکدارانی تیرۆریستی داعشدا ناڕوونە کە یەک هەزار و ٣٢٣کەسیان لە ڕەگەزی مێ و ١٥٨٥کەسیشیان لە ڕەگەزی نێرن.

ئاماژەی بەوەش کرد: “لە جینۆسایدی شنگالدا دوو هەزار و ٧٤٧ کەس هەتیو و بێ دایک و باوک کەوتوون و نزیکەی ١٠٠ هەزار کەسیش کۆچیان کردووە و ڕێگەی وڵاتانی ئەورووپییان گرتووەتە پێش، هەتا ئێستاش ٨٠ گۆڕی بەکۆمەڵ لە سنووری شنگال دۆزراونەتەوە لەگەڵ دەیان گۆڕی دیکەی تاکەکەسی، هاوکات ٦٨ مەزارگەی ئێزدیان لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە لەناو براون.

حوسێن قائیدی ڕاشی گەیاند: “سەرجەم شەش هەزار و ٤١٧ کوردی ئێزدی لەلایەن ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعشەوە ڕفیندران.

ئەمڕۆ ٣ی٨ هاوکاتە لەگەڵ پێنجەمین ساڵیادی هێرشی چەکدارانی تیرۆریستی داعش بۆ سەر شنگال و پاشان لەلایەن هێزی پێشمەرگەی کوردستان و بە فەرماندەیی سەرۆک بارزانی شنگال ئازاد کرایەوە و دوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر و داگیرکردنی ناوچە کوردستانییەکان لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، ئیدارەی شنگال و دەوروبەری کەوتەوە دەست حکوومەتی عێراق ق میلیشیا شیعەکان و بە بۆنەی بوونی پەکەکە لەو سنوورە، هێشتا ئارامی و سەقامگیری بۆ ناوچەکە نەگەڕاوەتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi