“حازم میر ته‌حسین به‌گ” بوو میرێ ئێزدیان
K24 – هه‌ولێر:
ئەمڕۆ شه‌ممه 27/7/2019، لە پەرستگای لالش له قه‌زای شێخان له رێوڕەسمێکدا حازم میر ته‌حسین به‌گ، وه‌ك میری نوێی ئێزدییه‌كان و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی رۆحانی ئێزدییه‌كان ده‌ستنیشان كرا و سوێندی ئایینی خوارد.
میری نوێی ئێزدییه‌كان له وتارێكدا رایگه‌یاند: “له‌گه‌ڵ پیاوانی ئایینی و رۆشنبیرانی ئێزدیی توانیمان بگه‌ینه ئه‌و رۆژه، له ئه‌مڕۆوه وه‌ك میر له خزمه‌تی ئێزدییه‌كاندا ده‌بم و ئه‌نجوومه‌نێك داده‌مه‌زرێنین و زیاتر له 60% شنگالییه‌كان ده‌بن”.
هه‌روه‌ها گووتی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی دیكه باشتر ده‌كه‌ین و له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كار بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و خزمه‌تی زیاتری ناوچه‌كانی ئێزدخان ده‌كه‌ین”.
هه‌روه‌ها سوپاسی سه‌رۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كرد كه رۆڵیان هه‌بوو له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی میرایه‌تی ئێزدییه‌كان و سوپاسی ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستانی كرد و داوای له خوای گه‌وره كرد ئیزدییه‌كان بپارێزێت.
حازم تەحسین بەگ، کوڕی میر تەحسین بەگە و لە ساڵی 1963 لە باعەدرێ لەدایکبووە و لە ساڵی 1989 وە وەکیلی میر تەحسین بەگی باوکی بووە.
رۆژی ٢٨ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ میر تەحسین بەگ، میری ئێزدییانی جیهان لە ئەڵمانیا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی