حوزه‌یران 21, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

به‌رپرسێن شنگال هۆشداريا ڤه‌گه‌ريانا داعش دده‌ن

به‌رپرسێن شنگال هۆشداريا ڤه‌گه‌ريانا داعش دده‌ن

وشه‌:

به‌رپرسانى شنگال هۆشدارى له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ى داعش بۆ شاره‌كه‌ ده‌ده‌ن و داوا ده‌كه‌ن شاره‌كه‌ له‌ لایه‌ن هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ بپارێزرێت.

مه‌حما خه‌لیل قایمقامى شنگال یه‌كێكه‌ له‌و به‌رپرسانه‌ى هۆشدارى داوه‌ و له‌ لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانى به‌ “عه‌ره‌بى جه‌دید”ى گوتووه‌، “شنگال هێشتا له‌ بازنه‌ى مه‌ترسیدایه‌، چونكه‌ ترس له‌وه‌ هه‌یه‌ داعش به‌شێوه‌یه‌كى به‌هێز بگه‌ڕێته‌وه‌ شاره‌كه‌”.

بۆ سه‌لماندنى قسه‌كانیشى مه‌حما ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ شانه‌كانى رێكخراوى تیرۆریستى داعش له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانى نێوان عێراق ده‌ستیان به‌ جموجووڵ كردووه‌ته‌وه‌.

ئه‌و ده‌ڵێ “له‌ هه‌ندێك گوندى نزیك له‌ شنگال و ناوچه‌ى به‌عاج رێكاریى ته‌ناهى پێویست بۆ پاراستنى ناوچه‌كه‌ پێڕه‌و نه‌كراوه‌، به‌دواداچوونى هه‌واڵگرى نییه‌، ناوچه‌كه‌ به‌ته‌واوى پاك نه‌كراوه‌ته‌وه‌.

قایمقامى شنگال ره‌خنه‌ و تێبینى له‌ كۆى ئه‌و رێكاره‌ ته‌ناهییانه‌ هه‌یه‌ كه‌ حكوومه‌تى عێراق دواى رزگاركردنى شنگال ئه‌نجامى داوه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ى شارى شنگال ره‌خنه‌ى له‌ بوونى هێز و میلیشیاكان ده‌گرێت و ده‌ڵێ، “چه‌ند جار داوامان كردووه‌ هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان وه‌ك زۆر شوێنى تر، ئه‌ركى پاراستنى شنگال له‌ ئه‌ستۆ بگرن، به‌ڵام ئه‌وان داواكه‌ى ئێمه‌یان فه‌رامۆش كردووه‌”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi