وه‌لاتيه‌كى كۆمه‌لگه‌ها شاريا خۆ كوشت
وشه:
شه‌وی رابردوو له دوو رووداوی جیاوازدا له سنووری پارێزگای دهۆك، دوو كه‌س خۆیان كوشت كه به دوو هۆكاری جیاواز بووه.
باسم قاسم هاووڵاتییه‌كی نێزیك كۆمه‌ڵگه‌ی شاریایه به “وشه”ی گوت، شه‌وی رابردوو به هۆی رووداوێكی نادیار هاووڵاتییه‌كی كۆمه‌ڵگه‌ی شاریا سه‌ر به شارۆكه‌ی سێمێل به فیشه‌كێك كۆتای به ژیانی خۆی هێنا.
ئه‌وه‌شی گوت، ئه‌و هاووڵاتییه ته‌مه‌نی 42 ساڵه و له‌سه‌ر قاتی دووه‌می خانوویه‌ك به فیشه‌كێك كۆتای به ژیانی خۆی هێناوه و پۆلیس به‌دواداچوون له‌سه‌ر رووداوه‌كه ده‌كات.
له‌لایه‌كی تره‌وه له سه‌نته‌ری شارۆكه‌ی زاخۆی سه‌ر به پارێزگای دهۆك مێرمنداڵێك به هه‌مانشێوه به فیشه‌كێك كوتای به ژیانی خۆی هێنا و سه‌رچاوه‌یه‌ك له شارۆكه‌ی زاخۆ به “وشه”ی راگه‌یاند، منداڵه‌كه یاری به ده‌مانچه‌ی باوكی كردووه و دواتر فیشه‌كێك له ده‌رچووه و به‌ر سه‌ری كه‌وتووه و ده‌موده‌ست گیانی له ده‌ست داوه.
هێمن سلێمان به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی پۆلیسی دهۆك به “وشه”ی راگه‌یاند، تا ئێسته هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر خۆكوشتنی ئه‌و دوو هاووڵاتییه نه‌گه‌یشتووه ده‌ست پۆلیسی دهۆك، به‌ڵام به دڵنیایییه‌وه به‌دواداچوون له‌سه‌ر رووداوه‌كه ده‌كرێت.
ئه‌مساڵ ئه‌مه ده‌بێته پێنجه‌مین حاڵه‌تی كوژران و خۆكوشتن له سنووری پارێزگای دهۆك.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی