ژنه‌ك و چار زارۆكێن كوردێن ئێزدی هاتنه رزگاركرن
دهۆك-KDP.info-
به‌رپرسی نووسینگه‌ی ڕفێنراوانی ده‌ستی تیرۆریستانی داعش له دهۆك، رزگاركردنی ئافره‌تێك و چوار منداڵی دیكه‌ی ئێزدییانی راگه‌یاند.
نووسینگه‌ی ڕفێنراوانی ده‌ستی تیرۆریستانی داعش كه له‌ژێر چاودێری و پشتیوانی به‌رده‌وامی ( نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمه، له هه‌وله‌كانیان بۆ رزگاركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌گه‌ڵ داگیركردنی شنگال داعش ڕفاندبوونی به‌رده‌وامه، (حوسێن قایدی) به ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانـی راگەیاند، “ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه، پاش هه‌وڵێكی زۆر و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ داموده‌زگا ئه‌منییه‌كانی پارێزگای دهۆك و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و، خێرخوازان، توانیمان ئافره‌تێك و چوار منداڵی تری كوردانی ئێزدی له چنگ تیرۆریستانی داعشن رزگار بكه‌ین.”
(قایدی) زانیاریی دا، به ڕزگاركردنی ئه‌م پێنج كه‌سه‌ی ئه‌مڕۆوه، ژماره‌ی رزگاركراوان زیاتره له 2962 كه‌س و جه‌ختی كرده‌وه، ”پێشتریش به‌ڵێنمان به كه‌سوكاری ڕفێندراوان دابوو هه‌وڵه‌كانمان زیاتر بخه‌ینه گه‌ڕ بۆ رزگاركردنی زۆرترین ڕفێندراو و، به‌رده‌وامیش ده‌بین؛ له رۆژای داهاتوویش مزگێنی خۆشترمان ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری ساڵی ئێزدی ئه‌وانه‌ی تریش به خۆشییه‌وه له‌گه‌ڵمان به‌شدار بن.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی