شێخ شامۆ:کوردێن ئێزدی پشتگیريێ ل پەیاما بارزانی دکن
تۆرا لالش يا راگههاندنێ
نوێنەری کوردانی ئێزدی لەپەرلەمانی کوردستان دەڵێ، ئێمە پشتگیری لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانی دەکەین؛ دیارە پەیامەکانی سەرۆک بارزانی ھەمیشە لە خزمەت ھەموو گەلی کورددا بووە بۆ ئایندەیەکی گەش بۆ گەلی کورد، بۆیە ئەوەی بە پیریی ئەو پەیامەوە نەیەت زیانی پێدەگات و دەبێتە یەکێک لەو لایەنانەی دژی دەوڵەتی کوردییە.
نوێنەری کوردانی ئێزدی لە پەرلەمانی کوردستان (شێخ شامۆ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: “پەیامەکانی سەرۆک بارزانی بەردەوام پەیامی پێکەوەژیان و یەکتر قبووڵکردن و سودبەخشن بۆ ھەموو گەلی کورد، چونکە ئەو پەیامانە بۆ بەرژوەندی ملەتی کوردە لە ئایندەدا، بۆیە پێویستە ھەموو لایەنەک بەرزی ڕابگرێت و لە خزمەت ھەموو لایەکدایە بەبێ جیاوازی.”
(شێخ شامۆ) گوتیشی، ھەرکەسێک بە پیر ئەو پەیامەوە نەیەت کە سەرۆک بارزانی تێیدا باسی لە چارەنووسی کوردی کردووە کە گۆڕانکاری ناوچەکە زۆر بەپەلەن، ھەر یەک لەوانە خۆی لێ بداتە پاش زیانی پێ دەگات و، دەبێتە یەکێک لەوانەی لەگەڵ دەوڵەتی کوردی و سەرفرازیی کوردا نینە.
نوێنەری کوردانی ئێزدی وتیشی، ئێمە پشتگیری لەو پەیامە دەکەین، چونکە دەزانین بڕیارەکانی ھەموو لە بەرژوەندی کورددایە، ئێمە پێشتوریش ئەزموونمان لەگەڵدا ھەیە وەکو کوردانی ئێزدی.
باسی لەوەش کرد، گەرەنتیکردنی پاشەڕۆژی ئێمە و گەرەنتیکردنی ئەمنیەتی ناوچەکەمان و ئەو قۆناغە ھەستیارە و ئەوەی بەسەر ئێمەدا ھاتووە ئەگەر سەرۆک بارزانی نەبێتە خاوەن بۆ ئێمە، ئێمە لە قەلەقداین و ئارام نابین.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی