کچ بۆ نڤسین و خووندنێ ژ کوڕان باشترن
K24 – ههولێر:
دەیڤد رێیلی، بەڕێوەبەری لێکۆڵینەوەکە، لەبارەی دۆزینەوەکانی دەڵێت: “وادیارە جیاوازی لە نێوان جێندەرەکان هەیە کاتێک دێتە سەر خوێندنەوە و نووسین کەم ئەم لایەنەش پێشتر گرنگی زۆری پێنەدراوە”.
رێیلی و تیمەکەی، سوودیان لە ئەنجامی تاقیکردنەوەی 3.9 ملیۆن قوتابی ئەمەریکی وەرگرتووە و بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیل، تیمەکە ئەنجامی تاقیکردنەوەی پۆلەکانی چوار، هەشت و دوانزدەیان وەرگرتووە کە قوتابیانی تەمەنیان لەنێوان 10 بۆ 18 ساڵە.
بەگوێرەی ئەنجامەکان، کچان نمرەی باشتریان لە وانەکانی خوێندنەوە و نووسین بەدەستهێناوە و رێیلی لەوبارەیەوە دەڵێت: “بەدواداچوونەکەمان دەریخستووە کە کچان لە پۆلی چوارەوە، ئاستی نووسین و خوێندنەوەیان باشتر دەبێت لە کوڕان”.
هەر بەگوێرەی ئەو توێژینەوە زانستییە، کوڕان زیاتر لە کچان چارەسەری نەخۆشی “کەمی توانستی فێرکاری” وەردەگرن.
پێشتر چەند توێژینەوەیەکی زانستی بۆ هەمان مەبەست ئەنجامدرابوو و تیایدا ئەوە ئاشکراکرابوو کە کچان هەردوو بەشی راست و چەپی مێشکیان لەکاتی خوێندنەوە و نووسین بەکاردەهێنن، بەڵام کوڕان تەنها یەک بەشی مێشکیان بەکاردەهێنن.
ئەم بابەتە لەلایەن گۆڤاری ئەمێریکان سایکالۆجیست بڵاوکراوەتەو و تیایدا داوا دەکرێت، سیستمی فێرکاری گۆڕانکاری بەسەردا بێت یاخود کوڕان زووتر بە پڕۆسەی فێرکاری نووسین و خوێندنەوەدا بڕۆن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی