ئاب 19, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

چاوان ب پتاتێ پرچ و پيستێ خۆ دێ جوان كەی؟

چاوان ب پتاتێ پرچ و پيستێ خۆ دێ جوان كەی؟

وشه‌:

هەموومان ئارەزووی قژێكی جوان دەكەین، كەچی لە هەندێك حاڵەدا قژ گۆڕانی بەسەردا دێت و ئەم گۆڕانەش بۆ چەند هۆكارێك دەگەرێـتەوە وەكو گۆڕینی كەشوهەوا، زۆر كات ئەوەمان بیستووە كە پێستی وشك زیاتر تووشی برین و شكان و چرچبوون دەبێتەوە،.لێرەدا باس لە گرنگییەكانی پەتاتە دەكەین بۆ پێست و قژ و ئەو گرفتانەی خستمانە ڕوو.

یەكەم: رێ لە هەڵوەرینی قژ دەگرێت، پەتاتە دەتوانرێت وەكو پێكهاتەیەكی سروشتی بەكاربهێنرێت، بۆ چارەسەركردنی هەڵوەرینی قژ بەتایبەتی ئەگەر لەگەڵ جێلی ئالۆژێرا تێكەڵ بكرێت، پێویستە پەتاتەكە لە ڕندە بدەیت و پاشان ئاوەكەی جیا بكەیتەوە و دواتر لەگەڵ جێلی سروشتی ئالۆڤێرا تێكەڵی بكە بۆ پێستی سەرت بەكاری بهێنە. بە شانە قژت دابێنە تا پێكهاتەكە دەگات بەكۆتاییەكانی قژت، ئەم رێیە زۆر پێویستە بۆ وەستانی هەڵوەرینی قژ.

دووەم: رێ لە زیپكە دەگرێت، لەوانەیە باوەڕت نەبێت كە پەتاتە پێست دەپارێزێت لە برین و زیپكە، چونكە شەربەتی پەتاتە بڕێكی زۆر دژەئۆكسیدی تێدایە كە رێ لە هەوكردن دەگرێت.دەتوانرێت ئاوی پەتاتە بۆ زیپكەكان بەكاربهێنرێت یان پێستت بەئاوی پەتاتە بشۆ.

سێیەم: پێست ڕووناك دەكاتەوە، پەتاتە یارمەتی روناككردنەوەی پێست دەدات. باشترە پارچەیەك یاك كلێنسێك بەئاوی پەتاتە تەڕ بكرێت و لەسەر پێست دابنرێت، بۆ چەند خولەكێك یان هەتا پارچەكە وشك دەبێتەوە بەمشێوەیە یارمەتی ڕووناككردنەوەی پێست دەدات بە تایبەتی لە بازنەی دەوری چاوەكان.

چوارەم: بۆ چارەسەركردنی هیلاكی قژ، ئەگەر هەستت بە هیلاكی قژت كرد یان قژت بەهۆی ماددەی جوانكارییەكانەوە زیانی پێگەشت، دەتوانیت ئەم ماسكە بەكاربهێنیت بۆ چارەسەر كردنی. دوو كەوچك جێڵی ئالۆڤێرا، سێ‌ كەوچك ئاوی پەتاتە،كەوچكێك هەنگوین بەباشی تێكەڵی بكە و بۆ چەند خولەكێك پێستی سەرتی پێ بشێلە و دواتر قژت دابهێنە و بۆ ماوەی سەعاتێك بەجێی بهێڵە دواتر بە ئاو بیشۆ.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi