بلندبوونا پله‌يێن گه‌رمێ و نێزیك بوونا داويا ژیانێ لسه‌ر عه‌ردێ
وشه:
چه‌ند ساڵێكه زانایان هۆشداری توند ده‌ده‌ن و حكوومه‌ته‌كانیش به‌شی زۆریان هاتوونه‌ته سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ی كه گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وای گۆی زه‌وی، كاره‌ساتی گه‌وره به دوای خۆیه‌وه ده‌هێنێت، به‌هۆی سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی توانه‌وه‌ی به‌فری جه‌مسه‌ره‌كانیش به‌شێ زۆری خه‌ڵكی له‌و بڕوایه‌ن كه مه‌ترسییه‌كه گه‌وره‌یه، به‌ڵام هیچ هه‌نگاوێكی كرداری ناهاوێژرێ، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات نه‌وه‌كانی داهاتوو قڕ ببن، به‌هۆی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌وه.
به‌رپرسێكی ئاژانسی ژینگه پارێزی ئه‌مه‌ریكی بێ ئه‌وه‌ی ناوی خۆی بڵاو بكاته‌وه، چه‌ندان نهێنی بۆ میدیاكان ڕاگه‌یاندووه و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه ڕێژه‌ی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن له به‌رگی زه‌وی زیاتر له 400%ی ملیۆنێك گه‌ردیله‌ی هه‌وا پێك ده‌هێنێت، ئه‌مه‌یش به‌رزترین ڕێژه‌یه كه تا ئێسته دوانه‌ئۆكسیدی كاربۆن له هه‌وا تۆمار كرا بێت، به‌مشێوه‌یه‌یش پله‌ی گه‌رمای گۆی زه‌وی به ته‌واوی به‌رز ده‌بێته‌وه، گۆڕانكاری گه‌وره له پێكهاته‌ی مرۆڤ و نه‌وه‌كانی داهاتوو دروست ده‌بێ، به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌م گۆڕانكارییانه‌وه.
ئه‌و ده‌ڵێ، سه‌ره‌ڕای هه‌موو هۆشدارییه‌كان، به‌ڵام حكوومه‌ت و خه‌ڵكی جیهان ته‌نیا له بۆچوون و هه‌ڵوێست ده‌یانه‌وێ ڕێ له گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وا بگرن و هیچ لایه‌ك هه‌نگاوی ڕژد به ئاراسته‌ی ئه‌و مه‌ترسییه گه‌وره ناهاوێژن، چونكه تا ئێسته زۆرێك ته‌نیا وه‌ك بۆچوون و پێشبینی له بابه‌ته‌كه ده‌ڕوانن، له كاتێكدا گۆڕانكارییه‌كان به ته‌واوی سه‌ره‌تاكه‌یان ده‌ركه‌وتووه و پله‌ی گه‌رمی گۆی زه‌وی ساڵ دوای ساڵ گه‌رمتر ده‌بێت.
ئه‌و زانایه هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، كه ئه‌گه‌ر ڕێ له‌و كاره‌ساته مه‌ترسیداره نه‌گیرێ، ئه‌وا گۆڕانكاری له ترشی ناوكی مرۆڤ دروست ده‌بێ، ئه‌و منداڵانه‌ی له دایك ده‌بن، زۆرینه‌یان دوای هاتنه دنیایان به‌هۆی كه‌شوهه‌وای ناله‌بار و پله‌ی گه‌رمی به‌رز و زۆربوونی ڕێژه‌ی ئۆكسجینه‌وه ناتوانن له ژیان به‌رده‌وام بن و هه‌رزوو گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات ڕه‌چه‌ڵه‌كی مرۆڤ بكه‌وێته ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی قڕبوون و له‌ناوچوونه‌وه.
حكوومه‌ت و وڵاتان ته‌نیا به هه‌ڵوێست و لێدوان پشتیوانی ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی به‌رزبوونی پله‌ی گه‌رمای گۆی زه‌وین
له به‌شێكی تری قسه‌كانی زاناكه نموونه‌ی گۆڕانكارییه‌كان به خانووێك ده‌هێنێته‌وه و ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر مرۆڤ خانوو و ماڵه‌كه‌ی گڕ بگرێ و به ته‌واوی بسووتێت، ئه‌وا ده‌كه‌وێته سه‌ر شه‌قام و هیچی بۆ نامێنێته‌وه، به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای گۆی زه‌ویش به‌هه‌مانشێوه مه‌ترسیداره و واده‌كات ماڵی سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی كه كیشوه‌ری زه‌ویییه، به ته‌واوی بسووتێت و دارستانه‌كان و ڕووه‌ك و به‌روبوومه‌كان به ته‌واوی قڕ ببن، ئه‌وكاته‌یش ده‌ردانی ئۆكسجین له‌لایه‌ن دره‌خت و ڕووه‌كه‌كانه‌وه كه‌م ده‌بێته‌وه و دوانه‌ئۆكسیدی كاربۆن گۆی زه‌وی داده‌پۆشێت و ژیان زۆر سه‌خت ده‌بێ و هه‌وای پاك و ئۆكسجین ده‌ست به مرۆڤ ناكه‌وێت، به‌مشێوه‌یه مرۆڤایه‌تیی كۆتایی پێ دێت.
بۆ ڕێگری له گه‌یشتن به‌و دۆخه مه‌ترسیداره، زاناكه ڕوونی كردووه‌ته‌وه، كه پێویسته به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێل بوه‌ستێنرێ، چونكه به یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی دوانه‌ئۆكسیدی كاربۆن له هه‌وا داده‌نرێ، جیا له‌وه‌یش كۆمپانیا و كارگه زه‌به‌لاحه كیمیاییه‌كان پێویسته ده‌رگاكانیان دابخرێ و سه‌رجه‌م وێستگه ئه‌تۆمییه‌كانیش هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌مه به ته‌واوی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه له‌ناو نابات، به‌ڵام به گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌كان بۆ ماوه‌ی 10 تا 20 ساڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی بۆ ئاستێكی مه‌ترسیدار دوا ده‌خات و واده‌كات مرۆڤ ده‌رفه‌تی باشتری له‌به‌رده‌م بێ، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر بیر بكاته‌وه و بتوانێ چاره‌سه‌رێكی وردتر بۆ ئه‌م كاره‌ساته سروشتییه بدۆزێته‌وه.
به توانه‌ی به‌سته‌ڵه‌كی جه‌مسه‌ره‌كان به‌رزی ئاوی ده‌ریا و زه‌ریاكان به ئاستی 18 مه‌تر ده‌بێ، ئه‌مه‌یش ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری شاره كه‌ناراوییه‌كان نقوومی خۆی ده‌كات و خه‌ڵكێكی زۆر گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كۆچی به كۆمه‌ڵ زۆر فره‌وان ده‌بێ و خۆراك ده‌ست ناكه‌وێ و ئاوی پاك كه‌م ده‌بێته‌وه و نه‌خۆشی و په‌تای یه‌كجار درم و مه‌ترسیدار به‌رۆكی خه‌ڵك ده‌گرێت، به جۆرێك كه هه‌موو ناوه‌نده زانستی و هه‌وڵی هه‌موو حكوومه‌ته‌كان ناتوانێ چاره‌سه‌ری پێویستی ئه‌و دۆخه تاریكه بدۆزێته‌وه.
توانه‌وه‌ی به‌سته‌ڵه‌كه‌كان 18 مه‌تر ئاوی زه‌ریاكان به‌رز ده‌كاته‌وه و سه‌دان شار نقووم ده‌كات
له به‌شێكی تری قسه‌كانی ئاماژه‌ی دا، ئه‌گه‌ر ئێسته حكوومه‌ت و كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كان گوێ به زاناكان بده‌ن و ڕێنمای و چاره‌سه‌ره‌كان بخه‌نه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و بودجه‌ی پێویستی بۆ ته‌رخان بكه‌ن، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه ڕێگایه‌ك ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك ده‌رچه‌ی هیوا لێی بڕوانین و به‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ساته گه‌وره‌یه زاڵ بین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه ته‌نیا له بواری هه‌ڵوێست و بۆچوون و لێدوان بمێنێته‌وه، ئه‌وا كاره‌ساته‌كه ڕۆژ دوای ڕۆژ كاریگه‌رییه‌كانی زیاتر ده‌رده‌كه‌ون و دیارده‌ی زۆر نامۆ و سه‌یریش له كۆمه‌ڵگاكانی مرۆڤایه‌تی ڕوو ده‌دات و سه‌ره‌نجام ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ژیانی مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی به ته‌واوی كۆتایی بێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی