ئەشقا راستەقینە چیە؟
خەندان لایف-
لەوانەیە ئێوە ئەشق و خۆشەویستیتان بۆ کەسێکی تایبەت هەبوبێت، هەستێکی وایە کە هەر کاتێک ناوی دەبیستیت لێدانەکانی دڵت خێرا دەبێت، وە کاتێک لەگەڵت بێت دەستان ئارەق دەکاتەوە، لەوانەیە وا بیر بکەیتەوە لە هەمو دونیا تەنها ئەو بونی هەیە، بەڵام چۆن بزانین کە عاشق بویت؟ چۆن بزانیت هەستەکانت راستەقینەیە یان نا؟
بە پێی هەواڵیکی ماڵپەری chetor ئەشقی راستەقینە لە ناکاو دروست دەبێت، زۆرێک لە خەڵکی پێیان وایە مرۆڤ یەکجار عاشق دەبێت، وە دەڵێن عەشقی راستەقینە یەکەمین عەشقی مرۆڤە، بەڵام ئەمە دروست نییە و ئەشقی راستەقینە یەکەم عەشق نییە، بەڵکو کۆتا عەشقە.
دێنیز نەدیر،کە یەکێکە لە نوسەرە بەناوبانگەکان ئاشقبون بۆ سێ قۆناغ جیادەکاتەوە:
یەکەم: قۆناغی شەیدایی
ئەو قۆناغەیە کەناتوانیت بۆ بەدەستهێنانی ئەو ناتوانیت چاوەڕێ بیت، لە راستیدا ئەمە ئەو قۆناغەیە کە خەڵک بە عەشقی راستەقینە ناوی دەبات، بەڵام ئەم قۆناغە زو لەناودەچێت و نامێنێت، وە ئەم قۆناغە پێی دەڵێین قۆناغی رۆمانیک و خەیاڵ.
دوەم: قۆناغی ناسین
ئەمە قۆناغی یەکترناسینە لە دەعوەتێکدا هەوڵ دەدەیت ئەو کەسە بناسیت و تەواوی کارەکانی رۆژانەت لەگەڵ ئەو دەگونجێنیت، ئەگەر ئەم بەشە بەردەوام بێت دەچیتە قۆناغی سێیەم
سێیەم: قۆناغی پەیوەندی دروست کردن
لەم قۆناغەدا ئەو لەهەمو کارەکانت گرنگتر ئەبێت، وە دوای دەگەیتە هاوسەرگیری تۆ هێواش هێواش ئەو کەسە دەناسیت کە ئارەزوی لە چییە و کەسێکی چۆنە.
چەند نیشانەیەک هەیە بۆ ناسینەوەی ئەشقی ڕاستەقینە:
یەکەم: هەست بە خۆشیەکەی زۆر دەکەیت کاتێک دەیبینیت.
دوەم: ئارەزو دەکەیت هەمو کاتەکانی ژیانت لەگەڵ ئەو بەسەر ببەیت.
سێیەم: رێز لە بیر و بۆچونەکانی دەگریت، ئەگەر هەڵەش بکات باسی هەڵەکانی لای هیچ کەسێک ناکەیت، تەنانەت لای کەسە نزیکەکانیشت، هەوڵ دەدەیت هەڵەکانی پەردەپۆش بکەیت.
چوارەم: بیر و بۆچونەکانی ئەوت بۆ گرنگە هەر کارێک کە بتەوێت ئەنجامی بدەیت راوێژی پێ دەکەیت.
پێنجەم: هەر هەڵەیەک بکات، لێی خۆشدەبیت.
شەشەم: هەست بە پارێزراوی دەکەیت، کاتێک لەگەڵیدایت.
حەوتەم: دەتەوێت بزانیت ئارەزوی لە چییە و حەزی لە چییە لە هەمو رویەکەوە.
هەشتەم: نامەکانی دوبارە و چەند بارە دەخوێنیتەوە لە کاتی بێتاقەتیدا.
نۆیەم: هەرکاتێک گوێت لە دەنگی ئەبێت زەردەخەنە داتدەگرێت.
دەیەم: کاتێک سەیری ئەو دەکەیت ئاگات له چواردەورەکەت نامێنێت و ئارەزو ناکەیت چاوی لەسەر لابدەیت.
یانزەیەم: خۆشەویستەکەت بە کەسانی دیکە بەراورد ناکەیت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی