20 هه‌زار “ته‌ڵاق” د دوو سالان دا ل هه‌رێما كوردستانێ هاتينه تۆماركرن
وشه:
جیابوونه‌وه‌ى هاوسه‌ران له دادگاكان ساڵ دواى ساڵ ڕێژه‌كه‌ى به‌رز ده‌بێته‌وه، ئه‌مساڵیش ڕێژه‌كه به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو زیادى كردووه. ڕاوێژكارێكى یاسایى ئاشكراى ده‌كات كه ساڵى 2018 له هه‌رێمى كوردستان ژماره‌ى پێوانه‌یى جیابوونه‌وه تۆمار كراوه..
ئه‌مساڵ ڕێژه‌ى جیابوونه‌وه زیادى كردووه
هه‌وار محه‌مه‌د پارێزه‌ر له دادگاى هه‌ولێر، چه‌ندان دۆسیه‌ى هه‌بووه له دوو ساڵى ڕابردوو كه داواكاریى جیابوونه‌وه بوون. به‌گوته‌ى خۆی، ساڵى 2018 ئه‌گه‌ر دادوه‌ره‌كان له جیابوونه‌وه‌ى هاوسه‌ران له بڕیاره‌كانیان نه‌رمییان بنواندایه، كاره‌سات ڕووى له هه‌رێمى كوردستان ده‌كرد.
هه‌وار بۆ “وشه” گوتی، “ئه‌مساڵ 2019 داواكاریى بۆ جیابوونه‌وه زیاتر بووه، ساڵى ڕابردوو خۆم 11 دۆسیه‌م لابوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ تا مانگى تشرینى یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر 16 داواكارى و دۆسیه‌م بۆ هاتبوو”.
“ڕۆڵى ڕاوێژكاره یاساییه‌كان و توێژه‌رانى كۆمه‌ڵایه‌تى له دادگا ئێسته زۆر گرنگى پێ ده‌درێت و به‌شێكى زۆرى كێشه‌كانی هاوسه‌ریی له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، ته‌نیا له نه‌مانى هیچ ده‌رفه‌تێكدا بۆ چاره‌سه‌ر په‌نا بۆ جیابوونه‌وه ده‌برێت، ئه‌وه‌یش دواى شه‌ش مانگ له سه‌ردانى توێژه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى و ده‌روونى”.
به‌پێى ئامارێك كه ده‌ست “وشه” كه‌وتووه، له ساڵى 2017 ژماره‌ى جیابوونه‌وه له سه‌رانسه‌رى هه‌رێمى كوردستان بریتى بووه له پێنج هه‌زار و 729 حاڵه‌ت، له هه‌ولێر دوو هه‌زار و 985، سلێمانى هه‌زار و 360، دهۆك هه‌زار و 384 جیابوونه‌وه تۆمار كراون، كۆى گشتى بریتى بووه له پێنج هه‌زار و 729 كه زۆرترینى له هه‌ولێر بووه.
به‌ڵام ساڵى 2018 رێژه‌كه به‌رز بووه‌ته‌وه و له هه‌ولێر سێ هه‌زار و 598، له سلێمانى چوار هه‌زار و 85، له دهۆك دوو هه‌زار و 18 جیابوونه‌وه تۆمار كراون، له‌و ساڵه‌دا زۆرترین حاڵه‌ت له سلێمانى بووه و كۆى گشتیشى بریتى بووه له نۆ هه‌زار و 192 جیابوونه‌وه له هه‌رێمی كوردستان.
له شه‌ش مانگى یه‌كه‌می ساڵى 2019 ڕێژه‌ى جیابوونه‌وه زۆر زیادى كردووه و له‌و ماوه‌یه‌دا له هه‌ولێر دوو هه‌زار و 53 جیابوونه‌وه، له سلێمانى دوو هه‌زار و 345 جیابوونه‌وه، له دهۆك 690 جیابوونه‌وه تۆمار كراون، كۆى گشتى بریتى بووه له پێنج هه‌زار و 88 جیابوونه‌وه ته‌نیا له شه‌ش مانگدا، كه زۆرترینى له سلێمانى بووه.
شێخ محه‌مه‌د قادر ڕاوێژكارى یاسایى ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه ئه‌مساڵ 2019 داواكاریى جیابوونه‌وه زیادى كردووه، بۆیه پێویسته كێشه بنه‌ڕه‌تییه‌كه بدۆزرێته‌وه، ئه‌گه‌رنا كاره‌سات ڕوو له هه‌رێمى كوردستان ده‌كات به جیابوونه‌وه‌ى ئه‌و هه‌موو هاوسه‌ره.
ئه‌و ڕاوێژكاره بۆ “وشه” روونی كرده‌وه، “بۆ هه‌ر مانگێك له شه‌ش مانگى ئه‌مساڵ، 848 جیابوونه‌وه تۆمار كراون، له كاتێكدا ساڵى ڕابردوو بۆ هه‌ر مانگێك له هه‌رێمى كوردستان 766 جیابوونه‌وه تۆمار كرابوو، ئه‌وه‌یش ماناى زۆربوونى ڕێژه‌ى جیابوونه‌وه ده‌دات و پێویسته بیر له ڕێچاره‌یه‌ك بكرێته‌وه”.
“جیابوونه‌وه كێشه نییه و هیچ نهشیاوییهكى تێدا نییه، به‌ڵكو ئازادیى كه‌سه‌كانه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى بووه‌ته پرسیار ئه‌وه‌یه، هه‌ندێك كه‌س قبووڵى ناكات و هه‌ندێك جاریش منداڵ له نێواندا هه‌یه و ده‌بێته قوربانى، ئه‌مساڵ پێنج منداڵ بۆ خانه‌ى بێسه‌رپه‌رشتان ره‌وانه كراون به‌هۆى لهخۆنهگرتنیان له‌لایه‌ن دایك و باوكه‌وه، دوای جیابوونه‌وه”. ڕاوێژكاره‌كه واى گوت.
تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌مى كێشه‌كان
به‌ڵام توێژه‌رێكى كۆمه‌ڵایه‌تی هۆى جیابوونه‌وه و زۆربوونى كێشه‌كان ئاشكرا ده‌كات و “تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌بوونى متمانه و خیانه‌ت و داونه‌ریت” به‌گوته‌ی ئه‌و، هۆكاری زۆربوونى ڕێژه‌ى جیابوونه‌وه‌ن.
سه‌وسه‌ن حه‌مه‌كه‌ریم بۆ “وشه” ده‌ڵێ، “تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌مى كێشه‌كانی هاوسه‌ر و جیابوونه‌وه‌یان، هه‌روه‌ها ڕووداوى سه‌یر دێته لامان كه ژنێك له كۆمێنتى په‌یجێك باسى خراپیى خه‌سووى كردووه، شه‌ش مانگه هاوسه‌ره‌كه‌ى له دادگایه و داواى جیابوونه‌وه ده‌كات”.
به‌گوته‌ى ئه‌و توێژه‌ره كه حه‌وت ساڵه ئه‌زموونى له‌و بواره‌دا هه‌یه، “له‌و كێشانه‌دا نابێت ژن و پیاو ئه‌وه‌ى له دڵیاندایه له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڵیڕێژن، چونكه ساڵ نییه 300 بۆ 450 كێشه‌ى تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی له دادگاكان تۆمار نه‌كرێن و به‌شێكیان جیابوونه‌وه‌یان لێ ده‌كه‌وێته‌وه”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی