حوزه‌یران 20, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

حکوومەتا هەرێمێ کارێ جددی بۆ ب جینۆساید ناساندنا ئێزدیان دکت

حکوومەتا هەرێمێ کارێ جددی بۆ ب جینۆساید ناساندنا ئێزدیان دکت
دهۆک -KDP.info-

وتەبێژی لیژنەی بەجینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژیی ئێزدییان و پێکهاتەکانی تر، سەر بە ئەنجومەنی وەزیران، گوتی هەوڵی جددی هەیە بۆ بەجینۆسایدناناندنی کەیسی ئێزدییان لە لایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە.

لە لایەن پەرلەمانی کوردستانیشەوە، ٣ی ئابی هەموو ساڵیک وەک ڕۆژی کۆمەڵکوژیی ئێزدییان دیاری کرا، بەهۆی ئەو کۆمەڵکوژییەوە کە ٣ی ئابی ٢٠١٤ بەسەر ئێزدییاندا هات.

حسێن قاسم حەسوون، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: “لە لایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە هەوڵیکی گەورە و جددی هەیە کە دادگایەکی گەورە لە هەرێمی کوردستان بۆ پرسی بەجینۆسایدناساندن بکرێتەوە و حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش هەوڵی جددی بۆ کەیسەکە دەدات، کە بەجینۆساید بناسرێت.”

حەسوون گوتیشی: “هەوڵەکان بۆ پرسی ئێزدییان لە ڕووی نێودەوڵەتییەوە هەموویان سیاسین، بەڵام ئێمە لە حکوومەتەوە دەمانەوێت بە شێوەیەکی یاسایی پرسەکە یەکلا بکەینەوە، کەچی حکوومەتی عێراق ئاگایشی لە کەیسی ئێزدییان نییە، هەروەکو بەسەر هاووڵاتیانی عێراقی نەهاتبێت.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi