مه‌ترسیێن شه‌كرێ
وشه:
زیادبوونى كێش به‌شێوه‌یه‌كى ناته‌ندروست و شه‌كره‌ى جۆرى دووه‌مى و رزینى ددانه‌كان هه‌موو ئه‌مانه به‌هۆى ئه‌و خۆراكانه‌وه رووده‌دات كه برێكى زۆر شه‌كر له پێكهاتنیاندا هه‌یه، زۆر مه‌ترسی تر‌ى ته‌ندروستى هه‌یه كه پێوه‌ندى به زۆر به‌كارهێنانى شه‌كره‌وه هه‌یه، به‌ڵام خه‌ڵكى ئاشنانین به‌و مه‌ترسیانه.
زیانه‌كانى شه‌كرى سپى بۆ له‌ش:
یه‌كه‌م: نه‌خۆشى دڵ، ئه‌گه‌ر بیربكه‌یته‌وه ئه‌و خۆراكانه‌ى برێكى زۆر سۆدیۆمى تێدایه له‌گه‌ڵ چه‌ورى و كۆڵیسترۆڵى خراپ ئه‌وه هۆكارێكن بۆ نه‌خۆشییه‌كانى دڵ، به‌پێى ده‌سه‌ڵاتى ته‌ندروستى هه‌روه‌ها خواردنى شه‌كر به‌رێژه‌یه‌كى زۆر مه‌ترسى نه‌خۆشییه‌كانى دڵ زیاد ده‌كات، چونكه زۆر خواردنى شه‌كر ده‌بێته هۆى هه‌وكردن په‌ستانى خوێن و كۆڵیسترۆڵ به‌رز ده‌كاته‌وه.
دووه‌م: شێرپه‌نجه، كاتێك باس له هه‌وكردن ده‌كرێت ئه‌وه پێویسته مه‌ترسیه‌كانى شێرپه‌نجه له‌بیر نه‌كرێت، چونكه پێوه‌ندیان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه، ئه‌و خۆراكانه‌ى كه برێكى زۆر شه‌كرى تێدایه ده‌بنه هۆى به‌رهه‌مهێنان و هاندانى جۆره هۆرمۆنێك كه خانه‌ى شێرپه‌نجه‌ى هان ده‌دات به‌م شێوه‌یه خێراتر گه‌شه ده‌سێنێت له له‌شدا. به‌پێى ئه‌و توێژینه‌وانه‌ى كه ئه‌نجام دراوه زۆر به‌كارهێنانى شه‌كر ده‌بێته هۆى مه‌ترسى بۆ سه‌ر ریخۆڵه‌كان و دروستبوونى ئه‌و شێرپه‌نجانه‌ى پێوه‌ندى به سیسته‌مى هه‌رسه‌وه هه‌یه.
سێیه‌م: ناچالاكى جگه‌ر، هه‌موومان ده‌زانین كه شه‌كرى زیاد له پێویست ده‌گۆردرێت بۆ چه‌ورى، هه‌ندێك له‌و چه‌وریه له جگه‌ردا هه‌ڵده‌گیردرێت، ئه‌م نه‌خۆشیه‌ش به چه‌ورى جگه‌ر داده‌نرێت، زۆركات به‌رزبوونه‌وه‌ى چه‌ورى جگه‌ر ده‌بێته هۆى نه‌خۆشیه درێژخایه‌نه‌كانى جگه‌ر به‌مه‌ش زیانێكى زۆر به جگه‌ر ده‌دات و چالاكیه‌كانى جگه‌ر كه‌م ده‌كاته‌وه .
چواره‌م: پیربوونى پێست، كاتێك هه‌ست به پیربوونى پێستت ده‌كه‌یت یان كێشت به خێرایى زیاد ده‌كات ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆكارێك بۆ پیربوون ئه‌م پیربوونهش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه كه برێكى زۆر شه‌كر له خۆراكى رۆژانه‌دا هه‌یه نیشانه‌كانى پیربوون له‌سه‌ر پێست ده‌رده‌كه‌وێت وه‌ك ده‌ركه‌وتنى چرچى و خه‌تى ته‌مه‌ن، ئه‌مه‌ش بۆ هه‌وكردن ده‌گه‌رێته‌وه به‌هۆى زۆر به‌كارهێنانى شه‌كره‌وه، چونكه هه‌وكردن كرداره‌كانى پیربوون خێرا ده‌كات و چه‌ند پێكهاته‌یه‌ك به‌رهه‌م ده‌هێنێت كه زیان به كۆلاجینى پێست ده‌گه‌یه‌نێت.
پێنجه‌م: خه‌مۆكى، له‌ش به ریژهیهكى زۆر زیانى پێده‌گات به‌هۆى زۆر به‌كارهێنانى شه‌كره‌وه پاشان بیر و هۆش، به‌گوێره‌ى پزیشكانى ده‌روونى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه هه‌ست به خه‌مۆكى ده‌كه‌ن یان دووچارى نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌كان بوون زیاتر ئاره‌زووى خواردنى شیرینى ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌رێته‌وه وه‌كو زۆر به‌كارهێنانى شه‌كر وه‌كو ئالوده‌بوون و هه‌وكردنى درێژخایه‌ن و گۆرانكارى له هۆرمۆنه‌كاندا.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی