سەرۆکێ حکوومەتا هەرێما کوردستانێ پیرۆزباهیێ ل سەرۆك وەزیرێن بریتانیا دکت
باسنيوز:
ئەمڕۆ هەینی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بۆریس جۆنسن کرد، بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا.
لە پەیامەکەیدا، سەرۆک وەزیرانی کوردستان وێڕای پیرۆزبایی و هیوای سەرکەوتن خواستن بۆ سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، ئاماژەی بەوە كردووە کە هەرێمی کوردستان و بەریتانیا پەیوەندییەکی دۆستانەیان هەیە و سوپاسی پشتگیریی جۆنسنیش دەکات لە هەرێمی کوردستان و دەڵێ “بە تایبەتی زۆر سوپاسی بەڕێزتان دەکەم بۆ پشتگیریکردنتان، چ ئەو کاتەی شارەداری لەندەن بوون یان وەزیری دەرەوەی بەریتانیا. ئێمە وەک دۆست و هاوبەشێک دەتوانین پشتتان پێببەستین”.
مەسرور بارزانی لە کۆتایی پەیامەکەیدا دەڵێ “ئومێدەوارم لە پرسە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکاندا لە نزیکەوە هەماهەنگی لەگەڵ یەکتر بکەین”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی