سێ هه‌زار و 487 ئێزدی ژ ده‌ستێ داعش هاتينه رزگاركرن
كوردستان تيڤى:
به‌پێی ئاماره‌كانی نووسینگه‌ی رزگاركردنی رفێنراوانی ئێزدی كه سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، توانراوه سێ هه‌زار و 487 ئێزدی له‌ده‌ستی داعش رزگار بكرێن.
نووسینگه‌ی رزگاركردنی رفێنراوانی ئێزدی له‌دوایین راگه‌یه‌ندراویدا سه‌باره‌ت به پرسی ئێزدییه‌كان و به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی داعش رفاندنی له‌كاتی كۆنتڕۆڵكردنی شنگال له 3ی ئابی 2014 و رووداوه‌كانی دواتر ئاماری نوێ بڵاوده‌كاته‌وه.
به‌پێی نووسینگه‌كه ئه‌و ئامارانه كه پشت پێبه‌ستراو و متمانه‌پێكراون له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه بریتیین له‌مانه‌ی خواره‌وه:
-ژماره‌ی ئێزدییه‌كان له‌عێراق نزیكه‌ی 505 هه‌زار كه‌س ده‌بن.
-ژماره‌ی ئه‌و ئێزدییانه‌ی له ئه‌نجامی هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش ئاواره‌بوون 360 هه‌زار كه‌سن.
-ژماره‌ی شههیدهكانییان له رۆژانی یه‌كه‌می هێرشه‌كان هه‌زار و 293 كه‌س بوون.
-ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌تیو بوون له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه دوو هه‌زار و 745 كه‌سن.
-ژماره‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی دۆزراو له شنگال تاوه‌كو ئێستا 80 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵن، سه‌رباری ده‌یان گۆڕی دیكه‌ی تاكه‌كه‌سی.
-ژماره‌ی ئه‌و مه‌زار و شوێنی په‌رستنانه‌ی تایبه‌تن به ئێزدییه‌كان و له‌لایه‌ن داعشه‌وه ته‌قێنرانه‌وه و روخێنراون 68 مهزارن.
-ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كۆچییان بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق كردووه نزیكه‌ی 100 هه‌زار كه‌س ده‌بن.
سه‌باره‌ت به ژماره‌ی رفێنراوانی ئێزدییشهوه له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ی نووسینگه‌ی رزگاركردنی رفێنراوانی ئێزدی‌دا هاتووه:
-ژماره‌ی رفێنراوان شه‌ش هه‌زار و 417 كه‌س.
– سێ هه‌زار و 548یان له‌ره‌گه‌زی مێ.
-دوو هه‌زار و 869 یان له ره‌گه‌زی نێر.
به‌پێی ئاماره‌كانی نووسینگه‌ی رزگاركردنی رفێنراوانی ئێزدی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ده‌ستی داعش رزگاركراون و رزگارییان بووه به‌مشێوه‌یه‌یه:
-كۆی گشتی: سێ هه‌زار و 487 كه‌س.
-له‌و ژماره‌یه هه‌زار و 186یان ئافره‌تن.
-337 پیاو.
-منداڵی مێ: هه‌زار و 24 كه‌س.
-منداڵی نێر: 940 كه‌س.
نووسینگه‌كه رایگه‌یاندووه كه ئه‌و ئێزدییانه‌ی هێشتا له‌ده‌ستی داعش ماون بریتیین له دوو هه‌زار و 930 كه‌س كه ژماره‌ی مێینه هه‌زار و 338 كه‌س و هه‌زار و 592 كه‌سیش نێرینه‌ن.
به‌پێی ئه‌م ئاماره كه له نووسینگه‌ی رزگاركردنی رفێنراوانی ئێزدییه‌وه وه‌رگیراوه ئه‌مه دوایین ژماره‌كانه كه دوا نوێكردنه‌وه‌ی 20ی ئه‌م مانگه‌یه
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی