پاپايێ ڤاتیکان دێ سەرهدانا هەولێرێ کت
باسنيوز:
پاپای ڤاتیکان ”وەک رێزگرتنێک لە هەرێمی کوردستان و سەرۆک بارزانی“، سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.
وەحیدە یاقۆ ھورمز، نوێنەری مەسیحییەکان لە خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاندووە، پاپا فرانسیس ”لە سەرەتای ساڵی داهاتوو“ سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات.
وەحیدە یاقۆ هورمز هەروەها رایگەیاندووە، کە پاپا فرانسیس ”وەک رێزگرتنێک لە هەرێمی کوردستان و سەرۆک بارزانی“ سەردانی هەولێر دەکات، کە سەرۆک بارزانی بەردەوام داکۆکی لە پێکەوەژیانی ئاشتییانەی ئاینی و نەتەوەیی لە کوردستان کردووە.
ئەو ژنە پەرلەمانتارەی پێشوو ئاماژەی بەوەش کردووە، کە پێشوازیکردنی هەرێمی کوردستان لە ئاوارە مەسیحییەکان و پێکەوەژیانی ئاشتییانەی ئاینیی لە کوردستان، کاردانەوەی لەسەر ئاستی جیهانی هەبووە، بۆیە پاپای ڤاتیکان سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان کۆ دەبێتەوە.
لە کوردستان پێچەوانەی وڵاتانی دیکەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، مەسیحییەکان و هەموو نەتەوە و ئاینەکان بەشێوەیەکی ئاشتییانە و دۆستانە لەگەڵ یەکتر دەژین و بەشداریی خۆشی و ناخۆشییەکانی یەکتر دەکەن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی