مامۆستا و قوتابیێن شنگالێ خۆپیشاندانهك ئهنجام دا
K24 – دهۆک:
ئەمڕۆ لە سەنتەری شاری شەنگال، ژمارەیەک قوتابی و مامۆستا دەستیان بەخۆپیشاندان کرد و داوای چاکسازیی بنەڕەتی لە رەوشی پەروەردە دەکەن.
بەوگوێرەنی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، قوتابیان نیگەرانن لە بێسەروبەری پرۆسەی خوێندن و نەبوونی مامۆستای پێویست.
جیا لەوەش، دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان داوای دامەزراندن دەکەن و لە نەبوونی هەلی کار نیگەرانن.
بەشێک لە خۆپیشاندران مامۆستایان بوون و گلەیی ئەوە دەکەن کە تاکو ئێستا پارەی وانە گووتنەوەیان وەرنەگرتووە و داوای شایستە داراییەکانیان دەکەن.
لە دوای رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر، قەزای شەنگال لەلایەن حەشدی شەعبی و چەند هێزێکی سەر بە پەکەکە بەڕێوەدەبردرێت، ئەو هێزانەش وەک ئەوەی مەحما خەلیل، قائیمقامی شەنگال رایگەیاندبوو، چەند جارێک رێگریان کردووە لە گەڕانەوەی ئیدارەی هەڵبژێردراوی قەزاکە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی