حوزه‌یران 18, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

بەفر ‌و بارانێن بۆش دێ بارن 

بەفر ‌و بارانێن بۆش دێ بارن 
رووداو – هەولێر

شەپۆلێكی دیكەی بەفر‌ و بارانی بەلێزمە هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و “لەناوچە شاخاوییەكان بەفر دەبارێ‌ ‌و لە سەنتەری زۆربەی شارەكانیش بارانی بەلێزمە دەبارێت‌”.

فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتیی كەشناسی ‌و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند “دووبارە ناجێگیریەك لە كەشوهەوای هەرێمی كوردستان روودەداتەوە، ئەوەش بەهۆی دوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور ‌و دەریای ناوەڕاستەوە”.

“كاریگەریی ئەو شەپۆلە لە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ (یەكشەممە، 27-1-2019)ـەوە دەردەكەوێت ‌و لەناوچە شاخاوییە بەرزەكان بەفردەبارێ‌”، بەڕێوەبەری گشتیی کەشناسی هەروەها دەڵێ “رۆژی دووشەممەش بارانی بەلێزمە لە بەشی باكووری پارێزگای هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە‌، ئیدارەكانی گەرمیان ‌و راپەڕین دەبارێ‌ ‌و لە دهۆكیش بارانێكی ئاسایی دەبێت”.

بەڕێوەبەری گشتیی كەشناسی ‌و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان باسی لەوەش كرد، بەهۆی ئەو شەپۆلەوە پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی ئاسایی دادەبەزن‌ ‌و “لەبەشی باشووری هەرێمی كوردستانیش ئەگەر خۆڵبارین دەبێت”.

بەپێی زانیارییەكانی كەشناسی، رۆژی سێشەممە دۆخەكە ئاسایی دەبێتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi