قاسم شەشۆ: حەشد و هێزێن عێراقى رێ نادهن هاريكاری بگههنە چیايێ شنگالێ
شنگال-KDP.info-
فەرماندەی فەرماندەیی پێشمەرگەی شنگال دەڵێ، هێزە عێراقییەكان و حەشدی شەعبی، ڕێگری لە ڕێكخراوە نێودەوڵەتی و خێرخوازەكان دەكەن هاوكارییەكانیان بگەیەننە چیای شنگال.
ئەو هاووڵاتیانەی لە چیای شنگال ماون، جگە لە ترسی بۆردوومانكردنیان لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا و دووبارە گەڕانەوەی داعش و ستەمی حەشدی شەعبی، ئێستا لە خراپترین باری ژیاندان و هاوكارییان ناگاتێ، بۆیە چاویان لە گەڕانەوەیە بۆ پارێزگای دهۆك.
قاسم شەشۆ، فەرماندەی فەرماندەیی پێشمەرگەی شنگال، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: “لەو سەرمایەی زستانی چیای شنگالدا، خەڵك چاوەڕێی هەموو جۆرە هاوكارییەكە، رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان دەیانەوێ هاوكارییەكانیان بگەیەننە چیا، بەڵام حەشدی شەعبی و هێزە عێراقییەكان ڕێگرییان لێ دەكەن”.
شەشۆ، ئەوەیشی نەشاردەوە كە ڕێگریكردن لەو هاوكارییانە بۆ چیای شنگال، بۆ خۆبەدەستەوەنەدانی خەڵكی چیایەكە بۆ حەشد دەگەڕێتەوە، چونكە خەڵكی چیای شنگال هەمیشە ئەو ئیدارەی شنگالی ئێستا بە سەپێندراو و ناشەرعی ونایاسایی دەزانن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی