ئينانا هنگڤینى بۆ كوردستانێ هاته قەدەغەكرن
وشه:
دەروازە سنوورییەكان بڵاویان كردووەتەوە كە هێنانی هەنگوین لە دەرەوە بۆ هەرێمی كوردستان قەدەغە كراوە و هەموو جۆرەكانی دەگرێتەوە، ئەمەیش بەمەبەستی پاراستنی هەنگوینی خۆماڵی.
ئەمڕۆ یەكشەم دووی كانوونی یەكەم، بەڕێوەبەرایەتی دەروازە سنووری حاجی ئۆمەران بڵاوی كردووەتەوە، قەدەغەكردنی هاوردەكردنی هەنگوین بە هەموو جۆرەكانی قەدەغەیە و بڕیارەی وەزارەتی كشتوكاڵە.
دەروازەی حاجی ئۆمەران ئاشكرای كردووە، بە نووسراوی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی ڕووەك بە ژمارە (١٠٥٣٧) لە ڕێكەوتی (٢٦/١١/٢٠١٨)، نووسراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی هەولێر _ هۆبەی كەرەنتینەی كشتوكاڵی حاجی ئۆمەران ژمارە (٢٣٧) لە ڕێكەوتی (٢٧/١١/٢٠١٨) بە مەبەستی قەدەغەكردنی هاوردەكردنی هەنگوین بە هەموو جۆرەكانییەوە ( شەمێ _ قوتووبەندی_كراوە_…..) بە مەبەستی پاراستنی سامانی هەنگی كوردستان بڕیاری لێ دراوە.
بڕیاری قەدەغەكردنی هێنانی هەنگوین لە كاتێكدایە هەرێمی كوردستان بۆ سێ ساڵە لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی دەبێت بە خاوەن سێ پلەكەی یەكەم لە باشی جۆری هەنگوین.
لە مانگی 10ـی هەموو ساڵێك كۆكردنەوەی بەرهەمی هەنگوین دەست پێ دەكات، بەمەیش ژمارەیەكی زۆری هەنگوین دەكەوێتە بازاڕەكانی كوردستان.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی