حوزه‌یران 18, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

رێژا بارینا بارانێ ئيساله‌ ب به‌راورد ل سالا بۆرى زێده‌بوويه‌ 

رێژا بارینا بارانێ ئيساله‌ ب به‌راورد ل سالا بۆرى زێده‌بوويه‌ 
K24 – هه‌ولێر:

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، داتای رێژه‌ی باران بارینی ئه‌مساڵ و پاری بڵاوكرده‌وه‌ و به‌ به‌راوردیش ئه‌مساڵ باران زۆر زیاتر باریوه‌.

به‌ گوێره‌ی داتاكانی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌، له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی وه‌رزی باران بارینی ئه‌مساڵ، له‌ پارێزگاكانی كوردستان به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیكردووه‌.

به‌ گوێره‌ی داتاكانیش، له‌ هه‌ولێر ئه‌مساڵ بڕی 215.2 ملم باران باریوه‌، له‌ كاتێكدا له‌ ساڵی رابردوو تا ئه‌م كاته‌، ته‌نها 37.6 ملم باران باریوه‌ و جیاوازییه‌كه‌شی ده‌گاته‌ 177.6 ملم.

له‌ پارێزگای سلێمانیش جیاوازیی باران بارین به‌ به‌راورد به‌ ساڵی رابردوو 119.9 ملمه‌ و ئه‌مساڵ 226.3 ملم باران باریوه‌.

هه‌رچی پارێزگای دهۆكه‌، زۆرترین رێژه‌ی بارانی ئه‌مساڵ له‌و پارێزگایه‌ بووه‌ و 264.1 ملم باران باریوه‌ و ساڵی رابردوو تا 1ی 12 ته‌نها 35.5 ملم باران باریوه‌.

پارێزگای كه‌ركووكیش ساڵی رابردوو تا 1ی 12، ته‌نها 2.7 ملم باران باریبوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ 165.2 ملم باران له‌و پارێزگایه‌ باریوه‌.

له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش ئه‌مساڵ 174 ملم باران باریوه‌، له‌ كاتێكدا ساڵی رابردوو 39.7 ملم بووه‌.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi