چاره‌سه‌ريه‌كا نوو و كاریگه‌ر بۆ شێرپه‌نجێ هاته ديتن
K24 – هه‌ولێر:
له هه‌نگاوێكی نوێ‌دا، ئاژانسی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مه‌ریكی، چاره‌سه‌رێكی پێشكه‌وتووی بۆ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه دۆزیوه‌ته‌وه، چاره‌سه‌ره‌كه گرێ شێرپه‌نجه‌ییه‌كان ده‌كاته ئامانج له هه‌ر به‌شێكی جه‌سته‌دا هه‌بن.
ئه‌و چاره‌سه‌ر نوێیه، سه‌رنج ده‌خاته سه‌ر نیشانه و ئاماژه جینییه‌كانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، نه‌ك ئه‌ندامه تووشبووه‌كه به‌و نه‌خۆشییه.
ناوی بازرگانی ئه‌و ده‌رمانه “ڤیتراكڤی – Vitrakvi”یه، ناوه زانستییه‌كه‌شی “لارۆترێكتینیب – larotrectinib”، مۆڵهتپێدانیش به‌و ده‌رمانه به خێرایی، ئاماژه‌یه‌كی روونی پێشكه‌وتنی ئامرازه‌كانی چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌یه، كه ئامانجی سه‌ره‌كیشی له‌ناوبردنی “شانه بێلایه‌نه‌كانه”، له هه‌ر شوێنێكی جه‌سته بێت، نه‌ك ئه‌و نه‌خۆشییه له ئه‌ندامه جیاوازه‌كانی جه‌سته، وه‌كو “شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك یاخود كۆڵۆن”.
ئه‌و چاره‌سه‌رییه نوێیه، هه‌ردوو كۆمپانیای (بایه‌ر و لۆكسۆ ئینكۆلۆجی) په‌ره‌یانپێداوه، ئامانجیش لێی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گرێیه (اورام)، له حاڵه‌ته‌كانی شێرپه‌نجه‌ی جۆری TRK Fusion Cancer, كه هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شێواوی جینه‌كان، تا ئێستاش ئه‌و جۆره شێرپه‌نجه‌یه، جگه له‌وه‌ی چاره‌سه‌رییه‌كه‌ی سه‌دان هه‌زار دۆلاره، ته‌نانه‌ت پشكنینه‌كه‌شی گرانه و هه‌زاران دۆلاری تێده‌چێت.
ئاژانسه‌كه له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ده‌ڵێت: “تا ئێستا هیچ چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و جۆره شێرپه‌نجه‌یه نییه”.
سكۆت گۆتلیپ، به‌ڕێوه‌به‌ری رێگه‌پێدراوی كۆمپانیاكه ئاماژه به‌وه ده‌كات، مۆڵه‌تپێدان به‌و جۆره چاره‌سه‌ره، “وه‌رچه‌رخانێكی گرنگه بۆ چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه به پشتبه‌ستن به پێكهاته جینییه‌كان”.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، لۆرا ئیكوال، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌رمانخانه‌ی نه‌خۆشخانه شیكاگۆ، بۆ رۆژنامه‌ی “ی‌و ئێس توده‌ی” ده‌ڵێت: “ئه‌و جۆره ئاراسته‌یه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر له رێگه‌ی جینییه‌وه، له داهاتوو دا شێرپه‌نجه له ناوده‌بات”.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، مایكل وینه‌ر، توێژه‌ر له پزیشكی شێرپه‌نجه و جێگری سه‌رۆكی به‌شی پزیشكی منداڵان له زانكۆی كۆلۆمبیا، رایگه‌یاند، كاركردن له‌م گۆشه‌یه‌وه، كرانه‌وه‌ی ئاسۆیه‌كی نوێیه بۆ چاره‌سه‌ری دیكه‌ش.
وینه‌ر ده‌ڵێت: “ئێمه له سه‌رده‌می چاره‌سه‌ری كیمیایی دووردهكهوینه و به‌ره‌و چاره‌سه‌ری سیسته‌می به‌رگری ده‌چین، ئه‌وه‌ش له رێگه‌ی ده‌ستنیشانكردنی شێواوی جینی و به ئامانجگرتنی.. له راستیشدا تا ئێستا 40% بۆ 50%ی حاڵه‌ته‌كانی شێرپه‌نجه‌ی ده‌ستنیشانكراو له منداڵان، بریتییه له پێكهاته‌ی جینی شێواو”.
تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و چاره‌سه‌ره نوێیه، ئه‌نجامی دڵخۆشكه‌ری هه‌بووه و به گوێره‌ی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر 75%ی تووشبووان هه‌بووه.
سه‌رچاوه: شه‌رقولئه‌وسه‌ت
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی