مه‌سرور بارزانی ره‌وشا ئاواران لگه‌ل سه‌رۆكێ رێكخراوا سه‌ماریتان پێرس به‌حس دكت
باسنيوز:
ئەمڕۆ یەکشەممە 11/11/2018 مه‌سرور بارزانی ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی لە فرانکلین گراهام سه‌رۆكی رێكخراوی سه‌ماریتان پێرس كرد.
لەو دیداره‌دا كه خالید جه‌مال ئه‌لبێر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاروباری ئایینی مه‌سیحی له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده بوو، له‌باره‌ی ڕه‌وشی مرۆیی ناوچه رزگاربووه‌كانی ژێر ده‌ستی تیرۆریستانی داعش به‌گشتی و ده‌شتی نه‌ینه‌وا به‌تایبه‌تی و فریاگوزارییه‌كان، گفتوگۆ كرا.
مه‌سرور بارزانی سوپاسی فرانكلین گراهامی كرد بۆ دۆستایه‌تی دێرینی له‌گه‌ڵ گه‌لی كوردستان و پێشكه‌شكردنی فریاگوزارییه مرۆییه‌كان به‌و خێزانانه‌ی له كه‌مپه‌كان ده‌ژین، كه به‌هۆی شه‌ڕی تیرۆریستانی داعشەوە ئاواره بوون.
هاوکات له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی به‌رقه‌راركردنی سه‌قامگیری و دابینكردنی ئاسایش بۆ كه‌مینه ئایینیه‌كان كاتێك ده‌گه‌ڕێنه‌وه زێد و ماڵی خۆیان، ئالوگۆڕی بیروڕا کرا.
به‌رز هه‌ڵسه‌نگاندنی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی نێوان پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كانی گه‌لی كوردستان و به‌رده‌وامیدان به‌و كولتووره ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی