%90 ئاكنجيێن باشیكێ ڤه‌گەرياينه سه‌ر مالێن خۆ ڤه
باسنيوز:
به‌رێوه‌به‌رى شاره‌دێى باشیك دەڵێ بارودوخى ئه‌منیى شاره‌دێیه‌كه ئارامه و حه‌شدى شه‌عبى له‌ناو سه‌نته‌رى شاره‌كه نین ته‌نیا بازگه‌یان له‌ده‌ره‌وى شار هه‌یه و زۆرینەی دانیشتووانەکەی گەڕاونەتەوە ماڵەکانی خۆیان.
زه‌نون یونس ، به‌رێوه‌به‌رى شاره‌دێى باشیك ، به ( باس‌نیوز) ى راگه‌یاند: “ره‌وشى ئه‌منیى شاره‌دێى باشیك ئارامه به‌هۆى ئه‌وه‌ى ملیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى له ده‌ره‌وه‌ى سه‌نته‌رى شاره‌كه‌ن به‌ڵام ئەو هاووڵاتیانەی کە گەڕاونەتەوە پێویستیان به‌یارمه‌تى هه‌یه بۆ ژیانى رۆژانەیان”.
گوتیشی: “تائێستا رێژى 90% هاووڵاتیانى سه‌نته‌رى شاره‌دێى باشیك بە هەموو پێکهاتەکانیەوە گه‌ڕاونەتەوە بەڵام پێویستیان به یارمه‌تى زیاتر هه‌یه بۆ بۆیناتنانهوهى شاره‌دێیه‌كه كه به هۆی شه‌ری سێ ساڵه‌ى داعشەوە وێران بوو، داواكارین یارمه‌تى زیاتر پێشكه‌شى ئه‌و خێزانانه بكرێت کە گەڕاونەتەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: “باشیك به‌ناوبانگه به به‌رهه‌مى زه‌یتون به‌ڵام بەهۆی شەڕی تیرۆریستانی داعشەوە ڕێژەیەکی زۆر دار زەیتوونەکانی ناوچەکە سووتا، ئەمساڵ بەرهەمی زەیتوونی باشیک باشتر بوو لە پارساڵ و چاوەڕوان دەکرێت لە ساڵی داهاتوو باشتر بێت”.
رێژه‌یه‌كى یه‌كجار زور به‌رهه‌مى دار زه‌یتون سوتا به‌لام ئه‌مسال به‌رهه‌مه‌ى باشبۆ ئه‌و دارانه‌ى نهسوتابۆن چاوه‌رێ ده‌كه‌ین سالانى داهاتو به‌رهه‌مه‌كه باشتر بێت .
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی