حوزه‌یران 21, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

چاوان دێ زانى فەیسبۆكێ هاتيه‌ هاككرن

چاوان دێ زانى فەیسبۆكێ هاتيه‌ هاككرن

K24 – هه‌ولێر:

رۆژی هەینی نزیکەی 90 ملیۆن ئەکاونتی فەیسبووک هاککران و کۆمپانیای فەیسبووکیش لەگەڵ پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە، دڵنیایی دایە بەکاربەرانی کە پرۆسەی هاککردنەکە کۆتایی پێهێنراوە و ئەکاونەتەکان گەڕێندراونەتەوە.

بە گوێرەی هەواڵێکی پێگەی ئەلیکترۆنی میرۆر، کۆمپانیای فەیسبووک هێشتا دڵنیا نییە لەوەی کە ئایا زانیاری ئەو بەکاربەرانە دزراون یاخود نا، بەڵام دەتوانی بە رێگایەک بزانی کە تۆش بەشێک بوویت لەو پرۆسەی هاککردنە.

ئەگەر لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو، فەیسبووکەکەت “لۆگ ئاوت” کرابوو و داوای دووبارە چوونە ژوورەوەت لێکرا، ئەوا ئەکاونتەکەت وەک یەکێک لەو 90 ملیۆن ئەکاونتە هاککرابوو.

بەڵام کۆمپانیای فەیسبووک دەڵێت، پێویست ناکات پاسوۆردەکانتان بگۆڕن چونکە ئێستا ئەکاونتەکانتان سەلامەتە.

چۆن دەزانی ئەکاونتەکەت هاککراوە:

– ئیمەیل و پاسوۆردەکەت گۆڕاوە.

– ناو و رۆژی لەدایکبوونت گۆڕاوە.

– داوای هاوڕێیەتی بۆ کەسانێک رۆشتووە کە خۆی لێی ئاگادار نیت.

– نامە نێردراوە کە تۆ نەتناردوون.

– پۆست کراوە کە خۆت پۆستت نەکردووە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi