لایەنێن عێراقی پێشوازيا كاندیدێ پارتی دكن
ZNA – هەولێر
فوئاد حوسێن، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان و شاندێكی ئه‌و حزبه له به‌غدا، له‌گه‌ڵ هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح كۆبوونه‌وه و ئه‌ندامێكی شانده‌كه‌ی پارتیش له كۆبوونه‌وه‌كه رایگه‌یاند، زۆربه‌ی هێزه عێراقییه‌كان پێشوازی له كاندیده‌كه‌ی پارتی ده‌كه‌ن، بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق.
شوان محه‌مه‌د ته‌ها، به‌رپرسی لقی پارتی له به‌غدا و ئه‌ندامی شانده‌كه له باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه، رایگەیاند كۆبوونه‌وه‌كان له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی بۆ سه‌رخستنی كاندیده‌كه‌ی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆككۆمار، به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌ر ئه‌مڕۆش سه‌ردانی چه‌ند لایه‌نێكی دیكه‌ش ده‌كه‌ن.
بەرپرسی لقی پارتی لە بەغدا گوتی: به‌هۆی پێگه‌ی به‌هێزی پارتی له هه‌رێمی كوردستان و له سه‌ر ئاستی عێراقیش كه حزبی یه‌كه‌مه، به‌شێك له‌لایه‌نه‌كان پێشوازی له كاندیده‌كه‌ی پارتی ده‌كه‌ن و هه‌ندێكیش پێیانوایه، كورد یه‌ك كاندیدی هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوو هیچ گرفتێكیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه بۆ درووست نه‌بێت، كه كاندیدیان هه‌یه.
بە گوتەی ئەم بەرپرسەی پارتی، ئه‌گه‌ر كاندیدی پارتی ببێته سه‌رۆككۆمار، رۆڵی ئه‌رێنی ده‌بێت له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و پێشتریش ئه‌و هه‌وڵه تاقینه‌كراوه‌ته‌وه.
شوان محەمەد راشیگه‌یاند، وه‌ك پێشنیازێك پێیانباشه، ته‌واوی فراكسیۆنه كوردییه‌كان و په‌رله‌مانتاره كورده‌كان له به‌غدا، به‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی كاندیدی سه‌رۆككۆمار، كۆببنه‌وه و كه‌سێك له‌ناوخۆیان هه‌ڵبژێرن بۆ ئه‌وه‌ی ببێته تاكه كاندیدی كورد بۆ ئه‌و پۆسته.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی