حوزه‌یران 21, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

كۆمكارا ئه‌ره‌بی داخوازێ ل توركیا دكت هێزێن خۆ ژ عێراقێ ڤه‌كێشت

كۆمكارا ئه‌ره‌بی داخوازێ ل توركیا دكت هێزێن خۆ ژ عێراقێ ڤه‌كێشت

K24- هه‌ولێر:

وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌ب، داوایان له‌ توركیا كرد، هێزه‌كانی له‌ عێراق “هه‌رێمی كوردستان” بكشێنێته‌وه‌ و بوونی هێزه‌كانی توركیاش له‌ناو خاكی عێراق به‌ هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر ئاسایشتی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌ب هه‌ژمار كرد.

بڕیاری ئه‌مڕۆی خولی ئاسایی كۆمكاری عه‌ره‌بی له‌سه‌ر ئاستی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی سوودان، تایبه‌ت بوو به‌‌ “هه‌ڵوێستێكی یه‌كگرتووی وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌رامبه‌ر پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكی عێراق له‌لایه‌ن توركیاوه‌”، له‌و بڕیاره‌دا وڵاتانی ئه‌ندام له‌ كۆمكاری عه‌ره‌بی دووپاتیانكرده‌وه‌، “له‌ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كانمان داوا له‌ لایه‌نی توركی ده‌كه‌ین، هێزه‌كانی له‌ ناو خاكی عێراق “هه‌رێمی كوردستان” بكشێنێته‌وه”‌.

هه‌روه‌ك ئه‌نجوومه‌نی كۆمكاری عه‌ره‌بی داوای له‌ وڵاتانی ئه‌ندام كرد، فشار بخه‌نه‌ سه‌ر‌ حكوومه‌تی توركیا، بۆئه‌وه‌ی ده‌ستێوه‌ردان له‌ كاروباری ناوخۆی عێراقدا نه‌كات و ده‌ست له‌و ره‌فتاره‌ بێزاركه‌رانه‌ی هه‌ڵگرێت، كه‌ هه‌ره‌شه‌ له‌ ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

هه‌روه‌ها وڵاتانی ئه‌ندام داویان له‌ ئه‌مینداری گشتی كۆمكاره‌كه‌یان كرد، به‌وردی به‌دواداچوون بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ بكات و راپۆرتی خۆی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوودا له‌مباره‌یه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ ئه‌نجوومه‌نی كۆمكار بكات.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه‌ به‌پاساوی بوونی هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه‌ له‌ ناوچه‌ سنووریه‌یكانی هه‌رێم، هێزه‌كانی توركیا له‌ زۆر ناوچه‌ی سنووری هاتوونه‌ته‌ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان و، له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ی وه‌ك برادۆست، سێكوچكه‌ی سنووری نێوان هه‌رێمی كوردستان – ئێران – توركیا نزیكه‌ی 27 كیلۆمه‌تر هاتوونه‌ته‌ قووڵایی خاكی هه‌رێمه‌وه‌، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ له‌ ترسی بۆردومان و هێرشه‌ ئاسمانییه به‌رده‌وامه‌كانی توركیا، زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌، گوند و دێهاته‌كانیان چۆڵ كردووه‌.

ماوه‌ی دوو رۆژه‌، كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌سه‌ر ئاستی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی سوودان و به‌شداری “ئه‌حمه‌د ئه‌بولغێت” ئه‌مینداری گشتی كۆمكار له‌ شاری قاهیره‌، خولی 150ـی ئاسایی خۆی به‌ڕێوه‌ ده‌بات، بڕیاریشه‌ له‌ كۆنگره‌كه‌دا چه‌ندین پرسی هه‌نووكه‌یی تاوتوێ بكرێن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi