پارتی و ئێكهتى چەند بریار دەرکرن
باسنیوز:
هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆبوونەوەکەیاندا چەند بڕیارێکیان دەرکرد.
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشی هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ کە سەرۆک بارزانی و کۆسرەت ڕەسوڵ سەرپەرشتییان دەکرد، پارتی و یەکێتی ”لە ڕوانگەی بەرژەوەندیی گەلەکەمان و ھەستیاریی بارودۆخەکە“، جەختیان لەسەر یەکھەڵوێستی و پێکەوە کارکردن لە بەغدا و کوردستان کردووەتەوە و بۆ ئەم مەبەستەش لێژنەی ھاوبەش بەردەوام لە پەیوەندییدا دەبن و ئامادەکاریی پێویست ئەنجام دەدەن.
لە بەشێکی دیکەی راگەیاندراوەکەدا هاتووە: ”ھەروەکوو لە ماوەی ڕابردوویش بە ئاشکرا ڕامانگەیاندووە بۆ یەکڕیزیی نێوماڵی کوردستان و بەشداریی ھەموو لایەنەکانی بەشدار لە پڕۆسەی سیاسیدا، بانگھێشتی کۆبوونەوەیەکی ھاوبەشی ھەموو لایەنەکان دەکەین. بۆ ئەم مەبەستە لیژنەیەک ڕاسپێردرا بۆ ئامادەکردنی پێداویستییەکانی ئەو کۆبوونەوەیە“.
لە خاڵێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەی پارتی و یەکێتیدا جەخت لەوە کراوەتەوە: ”لەبەرھەستیاریی بارودۆخی کەرکووک و پێویستیی چارەسەر کردنی، بڕیار درا ئەو لیژنەیەی کە لە کۆبوونەوەی پێشوو پێکھێندرابوو، دەستبەکار بن بۆ دیراسە کردن و ھەنگاو نان“.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی