حوزه‌یران 21, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

نێچیرڤان بارزانی: هەلبژارتن دێ ئێنه‌ كرن

نێچیرڤان بارزانی: هەلبژارتن دێ ئێنه‌ كرن

باسنيوز:

سەرۆکی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری ئاشکرای کرد کە بڕیاریان داوە بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا نەکەن. نێچیرڤان بارزانیش جەختی لەوە کردەوە کە هەڵبژاردن لە تەواوی کوردستاندا دەکرێت.

دوای کۆبوونەوەی نێوانیان، لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەشدا، بەرهەم ساڵح، سەرۆکی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری ئاشکرای کرد کە بڕیاریان داوە، حزبەکەیان ڕێک بخەنەوە و بەشداری لە هەڵبژاردنی ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ی هەرێمی کوردستاندا نەکەن.

لە بارەی کاندیدکردنیشی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، بەرهەم ساڵح ڕای گەیاند: ”نە خۆم کاندید کردووە و نە هاوپەیمانی کاندیدی کردووم، لەملاوئەولا باس دەکرێ“.

هەر لەو پرێس کۆنفرانسەدا نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕای گەیاند: ”ئێمە ڕێزمان بۆ بڕیاری برادەران هەیە، لە کۆبوونەوەکەدا باسمان لەوە کرد کە وەکوو لایەنی تەکنیکی بۆ ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن، زۆر کار کراوە، کۆمسیۆنمان ڕاسپاردووە هەڵبژاردن لە کاتی خۆی باس بکرێت“. هیواشی خواست هەڵبژاردنەکە لە خزمەتی گەلی کوردستان و بە ئارامی بکرێت.

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لەگەڵ گۆڕان گفتوگۆیان کردووە و لە دوو ڕۆژی داهاتوودا سەردانی بزووتنەوەکە دەکەن و ”لەگەڵیان دادەنیشین“.

لەبارەی داواکارییەکانی دواخستنی هەڵبژاردن و لێدوانەکەی فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی بەوەی کە داوای کردبوو پارتی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی هەڵبژاردن بکات، نێچیرڤان بارزانی جەختی لەوە کردەوە: ”پارتی بە تەنیا بڕیاری هەڵبژاردنی نەداوە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە یەکێتی بەشی سەرەکییە، پێکەوە لەگەڵ لایەنەکانی دیکەش قسە کراوە رۆژەکە دیاری کراوە، ئەو هەڵبژاردنە لە هەموو کوردستان دەکرێت، با دواتر کاک فەرید نەیەڵێت لە سلێمانی سندووق داندرێت“.

دووپاتیشی کردەوە: ”حزبەکان بە فەرمی داوای دواخستنی هەڵبژاردنیان لە حکوومەت نەکردووە، ئەگەر مەبەستیانە دەبێ داوا لە سەرۆکی حکوومەت بکەن، ئێمە رۆژەکەمان بە گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەکان، بە تایبەت لەگەڵ برادەرانی یەکێتی دامان ناوە. زیاتر لە ٩٥٪ی ڕێکارەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردن گیراوەتە بەر. هیچ دەلیلێک نابینین تاوەکوو هەڵبژاردن دوابخەین کە لە بەرژەوەندیی یەکێتی و پارتی و هەموو خەڵکی کوردستانە و لەم قۆناغەی ئێستا هەرێمی کوردستان پێیدا تێدەپەڕێت، گرنگە هەرێمی کوردستان تێیدا بەشدار بێت“. گوتیشی: ”بۆ باسی دوو ئیدارەیی؟ ئێمە لەو زمانە هەر تێناگەین“.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi